هۆنراوەی: بەندی عەلی…
ئەم ژیانە کیسەڵێکی
پیـر و خاوی خەڵەفاوە ..
بەغەیری چەمۆڵەیەکی بێزاریی لێی
بەکەڵکی چیتر نەماوە ..
ئەم جیهانەش بلوزێکە و
توێژاڵ توێژاڵ هەڵوەشاوە ..
بەغەیری دووبارە، دیسان
چنینەوەی بە جۆرێ دی ،
بەکەڵکی چیتر نەماوە ..
چەند بێ فەڕە ئەم سەدەیە !
وەك سێبەرێکی بێ جەستە
دەبێ بەدوی هیچا ڕاکا ..
چ بێ پیتە سروەی ئومێد
لەم تونێلە تاریکەیا ،
بەشی هەناسەیەك ناکا ..
( ئەگەر تۆ بێدەنگ بی مرۆڤ) !