چ غەوغایکە… سەلام سەعید
چ غەوغایکە
ئەو دەمەی ژیان پڕ نوقڵە شیرینەیە
تەمەن خەڵفە نەمامێکی کۆرپە زیاتر نییە .
هەمو دەرگاکان لەبەر دەمیا واڵاو،
هەمو گەمەکان پڕن لەقاقاو قریشکە
ئەو بەیانیانەی بەدەم زەردەوە
چەند ئاوازێکی بێدەنگمان ئەچڕی.
دەستەکانمان پڕ لەبەستەی جوان بوو
چ هەرایەکی نەگریسە ئەمڕۆ
شێتێ بە ئەندێشەی ڕۆژگار مەستو
ئاغرێ دەست بە ئەژنۆ چاوی تەڕ .
هەنگاوەکان شپرزەو دەمە برسیەکان بێدەنگ .
ئەم هەمو وێنە پڕ لەدرۆیانە چین
بەرچاوی هەنگاو ئەگرێ
چاوەکان وێران ئەکا،
نابینی سیخ ناخن لە شەڕەنگێزی
چ غەوغایەکە گۆڕستانەکان جمەیان دێ
شەقامەکان لەئاپورای بێدەنگی جمەی دێ
ژنە دەرۆزە کەرەکان ڕۆژانە زیاد ئەبن
مناڵە شڕۆڵەکان چاوەکانیان تیر نابێ
ژمارەی نانەکان کەم ئەکا
سەرم پڕ کردوە لە پرسیار
وەڵامەکان لە بوخچە کۆنەکاندا ون بون
ئەو خۆ پیاوێکی بیر مەند بوو
ئەمڕۆ دەستی بەکڵاوەکەیەوە با نەی بات
ئەم هەمو ڕێگریە هەتا کەی لەپای چی
ئەم وێرانەیە تاکوێ بڕ ئەکا
ئەم هەمو خەمە بەمن نانوسرێتەوە