پێ لە ڕێ ی.. ژین,  (پڕڕ لەمان)… ڕێبوار حەمە شەریف

0

 

بە غەیری غیابی ڕۆژە کە هەتاو مەیل دەکا, تاری تاو بێ

عەنکەبووت مەیلی پەنجەیە،   بۆیە؛  داوی تاڵی داوە بەلیک وادەڕێژێ

 

زڕڕەی کەر, بۆیە ناخۆشە دەنگی خۆ؛ سەبەب کار هۆش و ڕەوتی نییە !,

بێزارە، بەدەنگی  بولبول و،  شەوقی چرا, قەفقەفەی  (حەوتابێ)، لە ڕەنگێ

 

پێ و لە ناوی خۆی ناوە عابد و مەعبودە ناوێ لە توخمی بەو پیادەیە

ئیدعای شاە، و گەدایە خۆی…جەواڵ دراوی باوانی دەکا

 

مەسروورە مەستی  شەو، تەلەبوس لەبەرگی کۆنە بیرێ

وەکوو زڕڕەی جامی قاڕڕەش خۆی و ڕەش و ڕەنگێ بە زەردی

 

فیکە فیک، گوزەر یەک پارچە بۆتە مێگەڵ بە ;چەند شوانێک

گورگ و چەقەڵ  وا،  لەوێ… تەراتێنی ڕاوی بەرخان” دەکا

 

هەرکەسێک بۆ میزاج دەکا، مەتڵەب دۆلار تا بگاتە سەرکورسی

سەری بێهۆش و پوچ وهیچە شەقام، بێناوە جاڕە بە هەوەسی

 

زوڕناژەن،  قەڵەم لات و سێبەر  شەهادەو، کەس تەرەسی

سەیرەو! ناچێتە ئەقڵمەوە یا ئاپێک قبوڵ بەجانی ئەم کەللە سەرەمەوە

 

ڕۆژ ڕۆژی… هاجوج و مەئجوجە، یا ڕۆژی دەوری خۆپەرستی؟

خناکا  زانست و ڕێز و هونەر بەدەست ناکەس بەچەی… بێعلمەوە

 

پی بۆ ژین دەنێ پەرلەمان، کەچی مل کەچ و  قەرەچ  ئاسا، دەرس و دەورەی بە کۆ …گرتۆتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.