پرسی ڕۆژ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێشێلکاریەکان لەلایەن قەوارە وهێز و حزبە سیاسییە بەشداربووەکان… بەرێز یوسف عوسمان وەڵامی پرسیاری رۆژی داوەتەوە…
پرسی رۆژ: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێشێلکاریەکان لەلایەن قەوارە وهێز وحزبەسیاسیە بەشداربووەکان.
هەڵبژاردنی ١١/١١/٢٠٢٥ ی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و هەڵمەتی راگەیاندنی حزب ولایەنە سیاسیەکان دەستیپێکردووە. لەئەنجامی پێشبڕکێی لایەنەکان لەسەر بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بۆوەرگرتنی کورسی پتر وبەدەستهێنانی دەسەڵاتی گەورەتر. زۆرجار ئەو پێشبڕکێیە توند دەبێت ورەنگە هەندێک لایەنی بەشداربوو دەستبەرێت بۆ پێشێلکردنی هەندیک یاسا و رێسایەک!! کەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردن هەیانە.
پرسیاری پرسی رۆژ: لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، پرۆسەکە چەندە شایەدی پێشێلکاری بۆتەوە لەکوردستان بەتایبەت؟ هەر لەپێشێلکاری وەک لێکردنەوەی پۆستەری کاندید و لایەنەکان تادەگاتە بەکارهێنانی پێگەی دەسەڵات وموڵک وماڵی گشتی هاوڵاتیانەوە، لەوەش پتر دەستبردن بۆسڕینەوەی یەکتر وپەنابردن بۆتیرۆر؟ ئایا ئەو پێشیلکاریانە سیمای گشتی هەڵبژاردن وپرۆسەی دیموکراتی و دڵەڕاوکێیی دەنگدەران وهێزەکانی لێناکەوێتەوە؟
بەڕێز (یوسف عوسمان عەزیز) چاودێری ڕەوشی سیاسی لەشاری هەولێری پێتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەم پرسەی داینەوە.
بوسف عوسمان عەزیز: ڕێزو خۆشەویستیم، پێشێلکاریەکان ودەستدرێژی کردنە سەرموڵکی گشتی خەڵک و حکومەت لەبازنەی شاری هەولێرو دەوروبەری لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١١.
دیارە، بەدرێژایی زیاتر لەسی (٣٠) ساڵی ڕابردوو لێرە لەلای خۆمان خەڵک هۆشیاری خۆکاندید کردن و پاڵاوتن و بانگەشەی پێویستی نەبووەو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیش ئەو ڕۆڵەی نەبینیە لەچاودێری و ڕێنمایی و هاوکاری خەڵک و حکومەت لەبۆ بەسەلامەتی بەڕێوەچوونی ئەوهەڵمەتە. ئەوەی لەو ماوەیە سەرنج دراو، بەگشتی سروشتی نەبوو، تەنانەت مەترسیش بوو لەبۆ سەلامەتی خەڵک، بریتی بوو لە لەحەوزی قەزای سۆران؛ زۆربەزەقی تەنیا بانگەشەی پارتی دەبینراو کەچی لەڕواندز دیارو ئاشکرا بوو، بانگەشەی یەکێتی و کەمێکیش یەکگرتووی زیاتر تێدا دەبینرا، بەهەمان شێوە لەشاری شەقڵاوە بازاڕو دوکانەکان زەردپۆش کرابوو، کەچی لەشاری کۆیە پێچەوانە بوو، زیاتر بانگەشەی یەکێتی دەکەوتە بەرچاو.! ئەوەش بەڕوونی، هەتا ئێستا دووئیدارەیی و دوو حکومەتی و جیاوازی دووزۆنی پارتی و یەکێتی پێوە دیارە! ئەگەر هەرهەمووشی سەر بەشاری هەولێرە. ئەوەی تر، کەزۆر ناشیرین و قێزەوەنە لەسەر زارو زمانی سەرۆکی لیست و پارێزگاری شاری هەولێرێ، و تەنانەت سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بینرا، تانەو تەشەرەکانیان وەک هەڵبژاردنی ڕابردوو، سیمای شارستانی تێپەڕاندوو جنێوی بازاڕی وەک(لەگام و لەگلەگیشی) تیێکەوت، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی باری شڵەژاوی دەروونی خەڵک بکەن.! لەناو شاری هەولێرێ، زۆربەی سەرە فیلکەکانی چوارڕیانە هەستیارەکانی بادانەوەی ئۆتۆمبێل و پیادەڕەوی بەوێنەی کاندیدەکان داپۆشراوەو بینینی سەلامەتی پەڕینەوەی خەڵکی مەترسی دار کردووە. لەزۆربەی سەرە شۆستەکان، لەقایم کردنی چوارچێوەی وێنەی کاندیدەکان، بەدرێل و بورغی ئەو کۆنکرێتی پیادەڕەوی خەڵکیان قایم کردیەو لەزۆربەی جێیەکان کاشیەکانی عاردی ووردو خاش کرایە!و ئەڵبەت لەلێکردنەوەیان لەپێش ڕۆژی هەڵبژاردن زیاتر تێک دەچێت. لەناو شاری هەولێرێ، پۆستەری بانگەشەی لایەنەکان بەگشتی سەلامەت نیەو زۆریان دڕاون و هەندێکیان بەئاشکرا فڕێ درابوونە ناو حاویەی زبڵ و خاشاک. خاڵێکی تری هەراسان کردنی فەرمانبەران لەفەرمانگەکانیان؛ بەزۆری کۆبوونەوەو بردنی فەرمانبەرانە لەبۆ بارەگا حیزبیەکان! ئەڵبەت تەنیا پارتی نا، بەڵکو یەکێتیشی گرتۆتەوە!
دیمەنێکی تری قێزەوەنی بانگەشەی پارتی، هەندێک خەڵکی زۆر ناشارستانی و سەرەتاییان بەکاربردووەو لەبانگەشەی ناوبازاڕی بەکاریان دەهێنن، خەڵک لەبینین و بیستنی قسە بێسەروبەرەکانیان بێزاردەبێت، و بەردەوام لەهەموو یادەکانی سەری ساڵ و مەولودو دامەزراندنی حیزب و تەنانەت ڕیفراندۆمیش هەمان دەم و چاون و بەرۆکی زەوقی ئەوشارەیان گرتووە. ئەوەی لەناو خەڵک مایەی گاڵتەو پێکەنینە، کەمتر لەمەدحی خۆیانن پارتی و یەکێتی، بەڵام زۆر زیاتر لەشکاندنی یەکترن، و کۆی پڕۆژەکانی حکومەتیشیان بەحیزبی کردیە لەوبانگەشەیەو بەدەستکەوتی حیزبی خۆیانیان دەزانن. دیوێکی تری پۆستەرەکان لەوێنەکانیان ڕا دیارەو بووەتە جێی باس و خواست و پێکەنینی خەڵک، زۆرینەیان لەکاندیدە پیاوو ژنەکان، لەڕادە بەدەر فلتەرو دەستکاری جوانکاری خۆیان کردووەو بگرە زۆر خۆیان گەنج کردۆتەوە، ئەمەش لەناو خەڵک دەڵێن لەئێستاوە درۆمان لەتەک دەکەن! ئەدی ئەگەر دەستیان لەوپارە بێ شومارە گیربێت دەبێ چ لەخۆیان بکەن. ئەوەی زیاتریش بووەتە جێی سەرنجی ئێمەمانانی چاودێری دۆخەکە.؟ خەڵک لێرە، ئیرادەی لەدەست خۆیدا نەمایە. هەمان خەڵک لەجادەی بوون لەدەمی ڕیفراندۆم لەبۆ جیابوونەوە لەعێراق. لەئێستا هەر ئەو خەڵکە هان دەدەن دەنگ بدەن و کێبڕکێی ئەوەیانە کێ بەزۆرترین کورسی بگەڕێتەوە بەغدای پێتەختی عێراق!
*******