“پایز”… هۆنراوەی: هەژیر نینا
باران بارانە لەم ڕێگاو بانە
گوڵان تۆراون خەزان میوانە
بە نەسیمەکەی ئەم ئێوارەیە
بەو زوڵفەی دەشنێ لای پەخشانەوە
کوانووی ژینیان ساردو سڕ بووە
پەڕو باڵ شێعرم گشت هەڵوەرێوە
هەوران تل دەخۆن بە ئاسمانەوە
باخ و دەرو دەشت بە گریانەوە
وێرانە وێران ماڵی پایزان
چرا” ناسووتێ لە ماڵ هەژاران
پایز ئەی ماندوو تر لەو کرێکارە
ئەی شەوگاری درێژ،سفرەت دایم بە تاڵە !!!
ئەی هەناسەت سارد ،وەك دایکانی چاوەڕوان
لەسەر ئەو سێدارە تەزیوە ،سەری سەربەستی ژیان
هەژیر