سوێند!!!…بەندی عەلی

0

  سوێند

سوێند بە سەری زاتی مەزن

سوێند بەوانەی قارەمانی بیابان و

شاخ و باخ و دەشت و ڕەزن ..

سوێند بە گۆچانی ئەوانە

شوانی هەم گورگ و هەم پەزن ..

سوێند بە دامەنی بێگەردی

ئەو دایکەی پێیدەڵێن خاك و

هەر دەمەو بەشێکی لەشی

دەکڕن و دەفرۆشن، دەدزن !

گەر ئەمجارە دەنگم پێدەن،

بێ چەندو چۆن، بێ زیادو کەم ..

بەڵێن بێ هەم شیر بدەم و

هەم خەیاری گوڵ بەدەم و

هەم کلیلی ژوورێکی گەورەی ئوتێلی

پێنج ئەستێرەی بەهەشت و هەم

هێلکەی دوو زەردێنەش بکەم !

بۆ بەرزیی میللەت و وەتەن ..

گەر ئەمجارە دەنگم پێدەن !!

وتەی کەڵەشێرێکی بەربژێر بۆ پەڕلەمان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.