ساڵانێکە؛… رێبوار حەمە شەریف
دێ-ی.. دڵێک’
بوو بەشارو
شار، بەوڵات !
وڵاتێک،
بوو بەگەردوونێک،
دەریاو ئاسمان
و
ئەستێرەکان “
پۆل پۆل لە شەو کشانەوە؛
ئاو، بوو بە ئاوێنە،
ڕووی…سینەی سپی
خۆی تیاکێشا،
کەچی هەستم، وایە… زەمەنێکە،
لەم ڕێیەوە …
چاوی کانیلەیەک، تێنەپەڕی..
لەوەتەی چاو و
نیگاە و،
هەنگاو هەیە،
هەناسەیەک،
هەر وێڵە و باڵە فڕە
و هەر دەپرسێ…
مانگ، بۆچی
لێرە …هەڵنانیشێ …
بەتەوێڵی ئاسمانەوە؟
بۆچی خەون…
نابێت بە کازیوەی هەتاو،
خوێن، بۆچ ڕەنگی نابێت
بە زەردە پەڕ؟
تا ئێوارەو کەنارو ڕێ…
ببن ” بە مووروە گەردانەی
مل- ێ
بکرێنە مل درەختێکی تەنیا تەریو – بێناو