بمانبوورە سەگ!…

0

 لێت فێر نەبووین وەفا و ئەمەک

نەوەکانی حەسەن خەیری و زیا بەگ

 

ئیمڕۆ هەر یەکەی لە ژێر دروشمێ

شەرعی داوە بە خیانەت و بۆتە دەبەنگ

 

یەكێ مەزهەبی جەعفەری دەی گێ

یەکێ  ئیخوان سواری خۆی دەکا 

 

یان وەک ئاڵا هەر ڕۆژەی لەژێر کەسێ

یا وەک هاکان تورک سواری خۆی دەکا

 

  بمان بورە سەگ

قەومی کەوە خۆخۆرە

 

دابەشبوە بەو جۆرە

دائیم لە ژێرە

 

ڕۆژی لە ژێر سەڵتە ڕەش

ڕۆژێ لە ژێر کڵاو سورە

 

پەنجا ساڵە بەدروشمی سەربەخۆی

کچان و کوڕانمان کردە قوربانی

 

کەچی لە کونفە یەکونەک  ٣٦٠ پلە گۆڕا

لە سەربەخۆییەوە بەرەو کۆمەڵگایەکی دیموکراتی

 

حەزیان لێە هەتا دونیا ماوە

هەر داگیرکەر لە سەربێ

 

لێت فێر نەبووین وەفا و ئەمەک

لێمان ببورە بەگەورەی خۆت سەگ

 

Gorani

27-09-2025

 

بەروخسەتی حەزرەتی حاجی و شیخی مەزن

Leave A Reply

Your email address will not be published.