شەقام…سەلام سەعید
شەقام
ئەم بەیانیە بەشەقامم وت
ڕێ بدە ئەو خانمە سەرخەوێك
لەسەر شۆستەکان بشکێنێ، ماندوی
هەمو کارە لەدەست دراوەکانە .
ژینی مشتێ شوشەی شکاوە .
لەسەر دڵی شەقام .
باتەمەنی کۆکاتەوە،
هەرچەند چۆن دەست بەرێ،
پەنجەکانی پڕ خوێن ئەبێ .
توڕەیە ئەگەر تۆقێ تفی تێکردی زویر مەبە .
ئەو هەمو پیرۆزیەکانی خۆی،
لەبەر برسێتی فرۆشت .
هیچ نەماوە لەدەستی با تکایە زویر مەبە.
هاوڕێ تۆ ئاگاداری،
لەم سنورە داخراوەی ئێمەدا چ ئەگوزەرێ
………….
من ئاوێنەم
من هەمو بیرەوەریەکانی تۆم،
بیرتە بەیانیان زوو پرست بەمن ئەکرد .
لەگەڵ شڵپی پڕ مستی پڕلەئاودا،
پرچەکانیشت تەڕ ئەکرد .
پێت ئەوتم چەند چاوقایمی کەی تێر ئەبیت
لە تەماشام .
من چەندین ساڵە بەدیار ئاهە سوتاوەکانتەوە وێڵم .