شیکاری لەسەر داواکەی ئەردۆغان لەپەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا “… نووسینی: کارۆخ سەید رزگار

0

ئەردۆغان بە داواکردنی درێژکردنەوەی مافی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا بۆ سێ ساڵی کە، نیشانی دەدات کە ستراتیژیی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد تەنها پشت بە هێز دەبەستێت، نەک دیالۆگ و ئاشتی…

پوختەی لێکەوتەکان (لە دیدی بەندەو هێزە کوردییەکانەوە “

کۆتاییهێنان بە پرۆسەی ئاشتی، ئەم بڕیارە درێژخایەنە وادەکات پرۆسەی ئاشتی و دانوستان لە تورکیا بکەوێتە ژێر پرسیارەوە. ئەردۆغان لە لایەکەوە باس لە برایەتی” دەکات، بەڵام لە لایەکی ترەوە داوادەکات لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سێ ساڵ مۆڵەت بۆ بۆردوومانکردنی ژێرخانی ئابووری و سەربازیی کورد لە دەرەوەی سنوورەکانی دەخوازێت…

ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە تورکیا هیچ نییەتێکی ڕاستەقینەی بۆ چارەسەری سیاسی نییە، بەڵکو دەیەوێت بە زەبری سەربازی ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت”

 پێشێلکاریی سەروەریی خاکی هەرێم و عێراق درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بە مانای داگیرکاریی بەردەوام دێت، هێزە کوردییەکان (لە عێراق و سووریا) بە بەردەوامی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تورکیا سەروەریی خاکی ئەو وڵاتانە پێشێل دەکات و هێرشەکانی تەنها دژی “گەریلای ئازادیخواز” نین، بەڵکو ژیانی خەڵکی سڤیل و پرۆژەی دیموکراتیانەی ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج “

هاندانی ناسیۆنالیزم: ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان زیاتر لە پێناو کۆکردنەوەی دەنگی لایەنگرانی ناسیۆنالیزمی تورکییە لە ناوخۆدا، بەتایبەتی لەپێش هەڵبژاردنەکان. بەڵام ئەم سیاسەتە تەنها گرژییەکان زیاد دەکات و گەلی کورد لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوەی زیاتر لە دەوڵەتی تورکیا دوور دەخاتەوە “

لە کۆتاییدا، داواکردنی درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سێ ساڵ بەڵگەیەکی بەهێزە کە ئامانجی سەرەکی ئەنقەرە نەهێشتنی دەستکەوتە سیاسی و سەربازییەکانی “گەلی کوردە” لە ناوچەکەدا، نەک گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن …

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.