دەرفەتێک تۆ’ ئەی پایز!… رێبوار حەمە شەریف
حەزم ئەکرد گوڵێک،’
سپی هەر وەکو سەرو ڕوخساری خۆم؛
کە پایز’ وا وادەی دێ بیڕوێنێ،
درەختێک’ لە تەنشتمەوە ،
گوڵی لالە
ئێوارانێ…دووای ڕەشەبا ،
چڵ و پەنجە، لە گەردنم بئاڵێنێ.
ڕووە و دەریا تاریکبێ چاو،
ڕێ و پێوانێک
بەدرێژی ڕۆخی کەنار
هەر لەوێ… خەونێک،
هەناسە سینەی دولبەرێ بێنێتە ناو سینەمەوە،
برۆ کەوان، برژاڵ ئاسک
دوو” چاو کەژاڵ،
بە لایلایە بم، نوێنێ .
هەر لەوێ …
گەردوون با لە باوەشگرم،
ئەستێرە و تارە شەو
چریکە دەنگ،
وردیلەی شەپۆل دورو ماندوی کاروانە ڕێ…
تاو ناتاوێ دڵی ماندوم،
سینە، لە هێلانەی دڵ لە سینەی… ناو جۆلانە
ژماردن -ی دووا ترپەێ ێ …
بەقامکی بلوێر ئاسا
وەک چۆن؛
‘لە دووا ساتی مردن، پەرستارێک کەدێ و دەیبینێ ..
دوو چاو” و کفنێک،
هەر سپی و دواڕوانینێ …
لە گەردنی دواساتێکا
با لەڕەنگی ڕوخساری ئەو
لە گەردنم بئاڵێنێ…
**********