پرسی ڕۆژ بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان یان رێکاری ئەمنی… بەڕێز کەژاڵ عەبدولقادر وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە 

0

  پرسی رۆژ: بەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان یان گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی بۆئەوەی ئەمنیەتی خەڵک پارێزراوبێت.

ماوەیەکە لەشارەکانی سلێمانی وهەولێر تەنانەت رێگەنادرێت کۆنگرەی رۆژنامەگەریش بەڕێوەبچێت لەلایەن ریکخراوە جەماوەری وپیشەییەکان وخەڵکی ئازادیخواز بۆدەربڕینی راوبۆچوونی خۆیان، هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی. لە رێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لەبەرامبەر پەرلەمان رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمامۆستیان رێگەیان پێنەدرا کۆنگرە رۆژنامەریەکەیان بەڕێوەبەرن. هەروەها لە٩ی ئەیلوول ٢٠٢٥ کۆنگرەی ئازادی وگۆڕانکاری لەسلێمانی بەهەمان شێوە رێگریان لێکرا لەگرتنی کۆنگرەی رۆژنامەگەری. مانگەکانی پێشووش رێکری کراوە لەخۆپیشاندان وگردبوونەوە…تاد.

پرسیاری پرسی رۆژ: تۆڕی داکۆکی لەداکۆکیکاران کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بەستووە. بۆیە پێمانباشبوو چۆنیەتی دروستبوونی ئەو رێکخراوە وئامانجەکانی وکارەکانی لەداهاتوو بزانین؟

بەڕێز کەژاڵ عەبدولقادر ئەندامی دامەزرێنەری تۆڕی داکۆکی لەداکۆکیکاران وەڵامی پرسەکەی داینەوە.

کەژاڵ عەبدولقادر: ئازادی رادەربرین لەم هەرێمەدا؛ رۆژ لەدوای رۆژ لەتەسک بونەوەدایە، ئەمەش زۆر ترسناکە بۆ کەسانی ئازادیخواز بەتایبەتی لەم دەڤەرەی سلێمانی کەتارادەیەک باشتر بوو لەزۆنی زەرد. هەمووکات دەسەڵاتداران بۆمانەوەی خۆیان رێگە لەئازادیخوازان ئەگرن ونایانەوێ چالاکی بکرێت، وناشیرینیەکان نیشانی دەرەوە بدرێت. لەرۆژی ٢١/٩/٢٠٢٥ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیکرا لەهۆڵی نالی لەئوتێل رەمادا، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی وچالاکوانان وداکۆکیکاران وراگەیاندنەکان. پاش وەرگرتنی مۆڵەت کەنزیکەی هەفتەیەک ماندوو بوون پێیەوە!

 تۆڕی داکۆکی لەداکۆکیکاران کێن؟ ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان وکۆمەڵگەی مەدەنی وکەسایەتی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستن، کەبەئەرکی خۆیانی ئەزانن داکۆکی بکەن لەو مرۆڤانەی،یاخود داکۆکیکارن کە ئیش بۆژنانی زوڵم لێکراوو چەوساوە ئەکەن، هەروەها  هەوڵ بۆ ئازادی ویەکسانی ئەدەن وبەتەنگیانەوە ئەچن ورێنماییان ئەکەن داکۆکیکی لەمافی مرۆڤ. ژن. منداڵ. وتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە دەکەن هەمیشە توشی ئاست تەنگی و وشەی زبر لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  و رەخنەی کۆمەڵگە ئەبنەوە، زۆرجار ئەگاتە هاککردن ولێدانیش.  ئەم تۆڕە لە١٢/٨/٢٠٢٤ دامەزراوە لەسەر پێشنیاری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشە پێدان، PDO ولە ٥/١٢ ٢٠٢٤ راگەیەندرا.

 گرنگی ئەم تۆرە لەچییدایە؟ بایەخ بەچاودێری رەوشی داکۆکیکاران، لەگەڵ تۆماری پێشێلکاری ئەم تۆڕە لەهەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێم وعێراق کاردەکات، و ٦ مانگ جارێک راپۆرتی ئەبێت. هەروەها بانگهێشتی هەموو رێکخراوەکانی ژنان وکۆمەڵگەی مەدەنی ئەکات بۆتۆمارکردنی پێشێلکاری وئاستەنگ و فشارو هەڕەشەو مەترسی لەسەر ژیانی داکۆکیکاران. ئەم کۆمەڵە داکۆکیکارانە بەهۆی داکۆکییان لەپرسەکانی مافەکانی ژنان ویەکسانیخوازی رووبەرووی فشاری کۆمەڵایەتی .سیاسی. ئەمنی. یاسایی. ئابوری. وزۆرێکی تریش دەبنەوە. لەرووی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵئەدرێت ئەم جۆرە کەسانە لەکۆمەڵگەدا پەراوێز بخڕێن و وێنایان ناشیرین بکرێت، ئەمە لەفەزای گشتیدا هەستی پێئەکرێت! لەرووی ئابورییەوە ئاستەنگیان بۆدروستکراوە. ئەو رێکخراوانەی ئیشی جدییان بۆ ژنان کردووە بودجەیان بڕیون زۆرتر پشت بەکۆمەکی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەبەستن. لەهەرێمدا هیچ بودجەیەک بۆ رێکخراوە سەربەخۆکان دابین ناکرێت، زۆربەی کاری خۆبەخش دەکەن.  لەرووی سیاسی وئەمنییەوە بەشێک لەڕێکخراوەکان فشاری سیاسییان لەسەرە، داوایان لێئەکرێت لەبەرژەوەندی حیزبە باڵادەستەکان ئیش بکەن وهەوڵئەدرێت رۆڵیان لاواز بکرێت لەکۆمەڵگەدا.  بەهیچ شێوەیەک دۆخی ئیشکردنیان سەلامەت نییە ورووبەڕوی هەڕەشە دەبنەوە. فشاری سیاسی ئەم داکۆکیکارانە بەتۆمەتی دژایەتیکردنی ئایین وبەها کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبار ئەکرێن، وئەڵێن بوونی ئەم رێکخراوانە شیرازەی کۆمەڵگەی تێکداوە! وبەتۆمەتی برەودان بەهاوڕەگەزخوازی وگۆرینی رەگەز ئەکەن. ئەم بابەت وتۆمەتە هەڵبەستراوانە، هەمووی دوورن لەراستییەوە. هەروەها لە رووی یاساییەوە توشی هاتوچۆی دادگاکان بوون وپشتیان نەگیراوە.  فشاری میدییایی وتۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەرێی هەندێک لە میدیاکانەوە وێنەی چالاکوان وداکۆکیکاران ناشیرین ئەکرێت، وە وتارەکانیان ئەشێوێنرێت ئەکرێت بەبابەتێکی ناشیرین و ئەکەونە بەر رەخنەی کۆمەڵگە بەبێ ئەوەی راستی بابەتەکە بزانن! ئیتر پەیجی فەیک و کەسانی نەزان ودواکەوتوو وناهۆشیار، ئەکەونە هەڕەشە لە چالاکوانان وداکۆکیکاران. بەراستی ئەم بابەتانە دەسەڵاتی لەپشتە لەساڵی پاردا چەندەها پێشێلکاری تۆمار کراوە، وچەند شوێنی میدییایی وەکو ژن تی ڤی داخرا وە، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردوستان  ورێکخراوی نوێ گەرو مەرزییە داخران! بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک وهیچ هۆیەک یاخود بریاری دادوەریان پێبێت. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ راپرسییەککرا، ٤٦ چالاکوان لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشدار بوون، زۆربەیان رووبەرووی فشارو و وشەی زبرو هەرەشە بونەتەوە .

کارکردن و ئامانجی ئەم تۆرە؛ بۆ چاودێریکردن وتۆمارکردنی پێشێلکارییە، و کارکردن وبۆپاراستن وباشکردنی رەوشیانە. ئەبێت ژینگەی کارکردنیان ئارام بێت وهەوڵدان بۆپالپشتییان بەدەقێکی یاسایی وچەسپاو، چونکە ئەمان بەرگری لەمافەکانی مرۆڤ دەکەن وهەموو هەوڵیان تەنهاخزمەتکرن وپێشخستنی کۆمەڵگەیە.

 

***********

Leave A Reply

Your email address will not be published.