کە مێژوو خۆری تیا کوژرا…
کە مێژوو
خۆری تیا کوژرا
چی دەبینرێ؟
.. جیهانێک
و
گەمژە و
مشتێ لە تلیاک سەوز دەبێ !
سەرت لە هیچ سوڕ نەمێنێ…
کە لەوێ
سیاسەت بێ دایک و باوک
و
تفی دەم, ڕشانەوەی
چەند دێڕێک و
درۆو
“ڕستەکانیان “
زنجیر و پەت بۆ سێدارەی هەژارانبن.
لەو دەمەیدا
خۆر دەکوژرێ .
دەست و پەنجەی کۆیلە و قەڵەم
سێبەر و بن دیوار و,
ڕاستە عەجەم
وەکو حەربا ڕەنگۆڕێکن
دەسە دەسە بایدەدەنەوە
کۆ کۆیلە، سەرجەم!
لەگەڵ ئەوەش
دیواخانی چا خانەیەک ,
دەمژمێرێ …
هەر بۆ مێژوو… بێدەنگ دەبێ
وس بێ وەڵام،
لەو ساتەدا
شارێک ،
هەر لە خەوی قوڵیا دەنێژرێت .
ڕستەو کتێب,
گشت هەڵدەفڕن
سەرژمێری…
لیستی مردن دەسوتێنرێ
ئەوەی ئێستا :
کە ماوە ڕەوشتێکە و
کەلاوەیەک,
هەر بە ڕووتی …
پێناسەی شەقامێک و
کۆمەڵێ لاکی سووتاوە
بە جێماوە .
شاخ و دوکەڵ
،نیشتمانێ
جێ و پێی ..
دوێنی پێشمەرگەیە و٫ هەڵدێن…
نالی ئاسا
چیتر بە نیشتیمانی
گەردەلولێکدا تا هەتایە نایەن.
ڕێبوارحەمەشەریف