حەسەن مارف: زیاتر لە دەساڵە بەناوی قەیرانی دارای دەست براوە بۆ بژێوی بەشی زۆرینەی خەڵکی هەرێم (باشوری کوردوستان) کەمووچەی مووچەخۆرانن، بەهەموو شێوەک سەرەکیترین هۆکار چاوبڕینە بەشێکی زیاتری تاڵانکردنی زیاترە … دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ حەسەن مارف، یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری سەبارەت بە پرسی ”هۆکارەکانی دواکەوتنی موچە و کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگە“…
بۆپێشەوە: زیاتر لە ١٠ ساڵە کیشەی لێبرین و دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بۆتە یەکێک لە کێشەکانی فەرمانبەران و گشت کۆمەڵگە، هۆکاری سەرەکی کیشەی دواکەوتنی موچە چییە؟
حەسەن مارف: زیاتر لە دەساڵە بەناوی قەیرانی دارای دەست براوە بۆ بژێوی بەشی زۆرینەی خەڵکی هەرێم (باشوری کوردوستان) کەمووچەی مووچەخۆرانن، بەهەموو شێوەک سەرەکیترین هۆکار چاوبڕینە بەشێکی زیاتری تاڵانکردنی زیاترە. هەڵبەتە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەدوو بنەماڵەدا کۆبۆتەوە زیاتر لەوەیش بۆ سەرۆک خێڵەکە، لەبنەڕەتدا دوانزە ساڵە هیچ سیماو پێناسێکی بەڕێوەبردن حوکمەت نییە، نە یاسا هەیە نەماف، زیاتر وردبینەوە ئەوەی بۆ هەربەڕێوەبردنێک پێویستە بوجە و ڕێکخستنی داراییە کە هەبێت، کە لێرە ناوێکیشی نییە. بەناوی ئابوری سەربەخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتان زۆر بێ ویژدانانە دەستیان کرد بەتاڵانکردنی سەرچاوەکانی وزەو بە تایبەت نەوتی خاو، ئیتر ژیانی خەڵکیان بۆگرنگ نەبوو ونییە.
بۆپێشەوە: کیشەی موچە یەکێک لە گرفتەکانی نیوان دەسەڵاتی بەغدا و هەرێمە، کام لەم دوو لایەنە بەغدا یان هەولێر، هۆکاری کیشەی موچەن؟
حەسەن مارف: هەردووکیان بەڕوکەش و لەمیدیا یەکتری تۆمەتبار دەکەن، بەڵام بەڕاستی سینارێویە، ئەمە ڕێکەوتنێکی نێوان هەرێم بەغدادە بۆ برسیکردن سزادانی خەڵکی هەرێم و وە هاوبەشن لە داهاتی بەقاچاخ بردنی نەوت و بە بەڵگەی ئەوەی دەکری ڕۆژانە بەهەزاران تانکەر پڕلەنەوتی خاو دەچێتە سنورەکانی ئێران و تورکیا مەحاڵە حکومەتی فیدراڵ بەمە نەزانێت یان ئاگادار نەبێت، دەیان بەڵگەی تۆماریان لەلایەو لەبەردەستە کەئەمە تاوانێکی گەورەیە و هەردوو لایان بەتەوای تاوانبار و هاوبەشن.
بۆپێشەوە: لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا کە کیشەی موچە هەیە، دەیان و سەدان جار، بەغدا و هەولێر ڕیکەوتنیان کردووە کە کۆتایی بە کیشەی موچە بێت، کەچی ڕیکەوتنەکان بە ئاکام ناگەن… هۆکاری بە ئاکام نەگەیشتنی ڕێکەوتنەکان چییە؟
حەسەن مارف: بەئەنجام نەگەیشتنی ناوەندو هەرێم لەبێچارەیان نییە، بەڵکو بەزاناییانە ڕێکەوتنیش لە تواناو دەسەڵات هیچیان نییە، چونکە حکومەتێکی سێبەر لەبەغدادە و لەتاران ئاڕاستە دەکرێت و لە هەولێرێش دەسەڵاتێکی تاڕادەیەک شاراوە هەیە وبڕیار لە ئەنقەرەوەردەگرێ. دەبێت ئەم دووانە ڕێکەون پێش هەولێرو بەغداد، جگەلەمەش کۆمپانیاکانی نەوت لەهەرێم بوونە خاوەن و بڕیاردەر لەمامەڵەکردن بەنەوتی هەرێم وجگە لەم هۆکارانەیش جووت بنەماڵە بەم شێوازی درێژەپێدانی نەجابوونەو نەڕێکەوتن ڕۆژانە سەدا ملیۆن دۆلار دەچێتە خەزنە و ژێر زەمینەکانیان.
بۆپێشەوە: لە بەرامبەر ناردنی موچەدا، بەغدا داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم، داهاتی نانەوتی، تەوتینی موچەخۆران دەکات، ئایا ئەگەر دەسەڵاتی هەرێم مل بەو داوایانەی بەغدا بێت، چ دەسەلاتێکی دەمێنێتەوە؟ وە لاتان وایە هەرێم مل بەو داواکاریانەی بەغدا بدات؟
حەسەن مارف: وەک لەپرسیاری پێشتر باسم کرد ئەمان نەخاوەنی نەوتن نەبڕیاردەریشن بۆ کۆبونەوەکانیان تەنها کات بەڕێکردنەو خۆڵکردنە چاوی خەڵکی هەرێم هیچی تر، سەبارەت بەوە ئەگەر هەرێم نەوت و داهاتی نانەوتی بدات بەبەغدا چی دەسەڵاتێکی دەمێنیەتەوە، ئەوکات لەناو هەرێمیش بێکاریگەرو بێ ڕۆڵ دەکرێ وەک باڵونێکی فشکراوەیان لێ دێت .
بۆپێشەوە: دواکەوتنی بەردەوامی موچە، چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران بەتایبەتی و کۆمەڵگە بەگشتی دەبێت؟
حەسەن مارف: بەدڵنیایی ڕۆژبەڕۆژ باری ژیان گوزەرانی خەڵک بەگشتی خراپتر دەبێت، کێشە کۆمەڵایەتی خێزانیەکان ڕوو لەزیادبون دەبێت و تا دەگاتە کێشەی کۆمەڵایەتی و دەرونی تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵگە، پێم وایە ئەمیش یەکێکی ترە، لەئامانجەکانیان لێک هەڵوەشاندنی کۆمەڵگە.
بۆپێشەوە: فەرمانبەرانی کوردستان زیاتر لە ١٠ ساڵە بەرێگای جۆراو جۆر خەریکی نارەزایەتی دەربڕینن لە پێناو خواستی موچەکانیان و پلە بەرزکردنەوە، کەچی وەڵام بەو مافە سەرەتاییەیان نەدراوەتەوە، دەبێ چ ریگایەکی تر بگیرێتە بەر بۆ ناچار کردنی دەسەڵات بۆ مل دان بە خواستەکانیان.
حەسەن مارف: بێ مافی و دەست خستنە ناو ژیانی خەڵک بەبڕینی مووچەو کەمکردنەوەی و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە، سەر مووچە مافێکن کەئەمانیش بڕۆن هەردەسەڵاتێک جێگرەوەیان بێت دەبێت بسەنرێتەوە. من پێم وایە ئەم دەسەڵاتە هیچ بواری چاکسازی و ڕاست بونەوەی هەڵە کوشندەکانی نەماوەتەوە، بۆیە ئەم دەسەڵاتە ڕۆژبەدوای ڕۆژ لەلێوای لەناوچوون داڕماندایە. بۆیە تاکە چارەسەری گەڕان وهەوڵدانە بۆ جێگرەوە (بەدیل) بەڵام جێگرەوەیەک بژاردەی زۆرینەی، خەڵک بێت….