کاریگەریە نەرێنیەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر هونەری گۆرانی ومۆزیکا… نووسینی: نەجم محەمەد
زیرەکی دەسکرد (Artificial Intelligence – AI) کاریگەری ئەرێنی لەسەرسەرجەم هونەرەکان هەیە, بەتایبەتی لەسەر ھونەری گۆرانی و مۆزیکا کەبابەتەکەی من لەسەر هونەری گۆرانی ومۆزیکایە, بەڵام لەگەڵ ئەم کاریگەرییە ئەرێنییانەشدا، چەندین کاریگەری نەرێنیشی ھەیە کەسەرەکیترین کاریگەری نەرێنی کوشتنی چێژو ھەستی مرۆیی یە لەگۆرانی ومۆزیکادا کە چێژوھەستێکی بێ گیانی وشک ئامێری دەداتە مۆزیکاو ئەدای گۆرانی یەکە. دیارە گۆرانی و مۆزیکای مرۆڤ زیاتر خاوەن ھەست و دەروونێکی تایبەتە، بەڵام مۆزیکای ئەی ئای زۆرجار پڕۆفیڵێکی گشتی و بێ ھەست دروست دەکات.
یەکێکی تر لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی تری ئەی ئای کەمبوونەوەی کاری مرۆڤ لە ھونەری گۆرانی ومۆزیکادا ئامێرەکانی ئەی ئای دەتوانن گۆرانی و مۆزیک بەخێرایی و بە نرخێکی کەم بەرھەم بھێنن، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی داواکاری بۆگۆرانیبێژو مۆزیکاژەن و ئاوازدانەرە مرۆییەکان، بەمەش ھونەرمەندەکان دەکرێت ئەرکیان کەم بێتەوە یان بێکار بکرێن، بەھۆی بەرھەمھێنانی گۆرانی و مۆزیکای ئەی ئایەوە.
یەکێکی تر لە کاریگەریە نەرێنیەکان کەمبوونەوە جیاوازی و دەستکردی ھونەری مۆزیکای دروستکراو بە ئەی ئای زۆرجار کۆپی یان تێکەڵەیەک لە مۆزیکای ترە، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی نەمانی داھێنان و جیاوازی و نوێیی لە ھونەری مۆزیکا.
ھەروەھا کێشەی مافی خاوەندارێتی و کۆپیڕایت دروست دەکات و دەتوانێت مۆزیک و گۆرانی دروست بکات لەسەر بنەمای کاری ھونەرمەندانی تر کە ئەمەش دەبێتە ھۆی مشتومڕ لەسەر مافی خاوەندارێتی کە زۆرجار نادیارە کە ئایا گۆرانی و مۆزیکایەکی دروستکراو AIخاوەندارێتی کێیە و چۆن دەتوانرێت ئەو کارە لێک جیا بکرێتەوە.
کۆمپانیا گەورەکان دەتوانن بە بەکارھێنانی AI مۆزیکای زۆر بە نرخێکی ھەرزان بەرھەم بھێنن، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی قەرەبووکردنەوەی پیشەسازی مۆزیکا لەلایەن کۆمپانیاکانی گەورەوە، بەمەش ھونەرمەند دەکرؽ نەتوانێ ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئەی ئایدا بکەن.
گۆرانی و مۆزیکای AI دەکرێت پەیوەندی ھونەرمەند و بیسەروبینەر لاوازوکاڵ بکات، چونکە بیسەروبینەر دەزانێت کە گۆرانییەکە لەلایەن ئامێرێکەوە دروست کراوە، نەک مرۆڤێکی ڕاستەقینە وھیچ ھەست وچێژێکی لا جێ ناھێڵێت، چونکە ئەوھەست و پەیوەندی ئەندامیی کە لە نێوان ھونەرمەند و ئامێرە موزیکیەکان وخەڵکیدا ھەیە، لەگەڵ مۆزیکای ئەی ئایدا نییە، ئەمەش بەهاوهەستی مرۆیی کاڵ وپەراوێز دەکات
یەکێک لەکاریگەرییە نەرێنیەکانی تری زیرەکی دەسکرد مەترسی لەناوچوونی کلتوری مۆزیکایییە – AIدەتوانێت مۆزیکای جیھانی بە شێوازێکی گشتی… دروست بکات، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی لەناوچوونی کلتور و شێوازی مۆزیکای ناوخۆیی مۆزیکای ئەرینی و ڕەسەن دەکرێت لە ناو بچن، چونکە خەڵک زیاتر مۆزیکای گشتی دەبیستێ زۆرێک لە مۆزیکای دروستکراوی AI کوالیتی و قووڵی مۆزیکای مرۆڤیان نییە، چونکە تەنھا لەسەر بنەمای داتا و ئەلگۆریتم کار دەکەن و کەموکوڕی ھەیە لە ڕێکخستن و ھەستی مۆزیکای و هەستێکی ئامیری دەبەخشێ، نەک مرۆیی.
لە کۆتاییدا، سەرەڕای ئەو سوودانەی زیرەکی دەسکرد بۆ پیشەسازی گۆرانی ومۆزیکای ھەیە، پێویستە کاریگەرییە نەرێنیەکانیشی بەرچاو بگیرێن و ڕێگایەکی ھاوسەنگ بۆ بەکارھێنانی ئەی ئای لە ھونەری مۆزیکا بدۆزرێتەوە.
********