پرسی ڕۆژ پرسی ئازادی بیروڕا لە کوردستان هاوڕێ کاوە عومەر وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە   

0

بەڕێز کاوە عومەر ئەندامی ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق وەڵامی پرسی ئازادی داینەوە.

پرسی رۆژ: پرسی  ئازادی بیروڕا لەکوردستان.

پرسی ئازادی پرسێکی لەمێژینەی مرۆڤایەتیە وخەڵکی کوردستانیش لەحکومەتەکانی پێشووی عێراقدا کێشەی زۆریان لەگەڵی هەبووە، وقوربانی وگیانفیدایی زۆری لەپێناویداکراوە. هەلومەرجی راپەڕینی ١٩٩١ وهاتنەکایەوەی حکومەتی هەرێم وئومێدێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەو حکومەتە ئەوە بوو کەئەو ئازادیەی بۆفەراهەم بکات. بەڵام بەپێی تەجروبەی ٣٠ی ساڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پرسە رۆژ بەرۆژ لەپاشەکشەدایە، وسەرکوت وترسوتۆقاندن تادەگاتە زیندانی و تاوانبارکردن وتۆمەت هەڵبەستن وکوشتن دەڕوات. دوای ٣١ی ئاب ولەتبوونی کوردستان بۆزۆنی سەوز وزەرد، واناوزەد دەکرا کە زۆنی سەوز کەمێک ئازادی تێدا بەدی دەکرێت لەزۆنەکەی تر زیاتر خەڵک دەتوانێت رایخۆی دەربڕێت بەشێوە جیاجیاکان. هەرچەند ئەوە رۆشنبوو کە هەردووزۆن منداڵی یەک خیزانن وهەمان سیفەتی پاراستنی دەسەڵاتیان هەیە، وجگە لەخۆیان رێگە بەهیچ لایەن ورایەکی دیکە نادەن. رووداوەکانی ئەم دواییانەی رێگریکردن لەخۆپیشاندان، وپێچانەوەی مانگرتن وخۆپیشاندان وگرتنی چالاکوانان وسەرۆک حزب وکوتلە سیاسیەکان وتەقەکردن لەچالاکوانی نارازی …تاد لەزۆنی سەوز ، ئاماژەی گۆڕانکارین لەپرسی ئازادی.

پرسی رۆژ: ئایا ئازادی بەگشتی ووەستانەوە ونارازیبوون بەرامبەر ئەم دووهێزەی کوردستان کەدەسەڵاتیان بەدەستەوەیە چۆن هەڵدەسەنگێنن وبەرەوکوێ دەڕوات؟

کاوە عومەر: سەرەتا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە.

سەرەتا ئەوە بڵیم کە ئەم بابەتە قسە زۆر هەڵدەگرێت، نازسیۆنالیزم بەگشتی وبەتایبەتیش یەکێتی وپارتی؛ هیچ کاتێک باوەڕیان بە ئازادی دەربڕینی بیروڕا  وقبوڵکردنی جیاوازی بیروڕاو ڕەخنە گرتن وململانێی سیاسی لە ڕێگەی ڕەخنەو بەرەوپێش بردنی ئەو ڕەخنەو جیاوازیانە لە ڕێگەی خەباتی ڕێکخراوەیی وجەماوەریەوە نەبووە. هەمیشە هەوڵیانداوە کە حزبی قائیدو بێ منافس بن.

تا ئەوجێگەی کەبە ناڕەزایەتیەکان و وەستانەوە بەرانبەر بەو هێرشانەی کە لەلایەن دەسەڵات و هێزە کۆنەپەرستەکانەوە دەکرێتە سەر ئازادی ڕادەربڕین.

ڕاستیەکەی هەتا ئێستا دڵخۆشکەر نین ولە ڕووی کۆمەڵایەتی وجەماوەریەوە ئاستێکی زۆر نزمیان هەیە. بەدڵنیاییەوە هەمیشە ناڕەزایەتی هەبووە، هەندێک لە کەسایەتی وئەحزابی سیاسی بەتایبەتی کۆمۆنیست وچەپەکان هەمیشە لەمەیداندا بوون. بەڵام یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی وبەرگریکاران لەئازادی لە ئاستی بەرگریدان، وئەوە دەسەڵات وهێزە کۆنەپارێزەکانن کەبەردەوام لە هێرشدان بۆسەر ئازادی ومافەکانی خەڵک.

بەڕای من تەنانەت لەئاستی بەرگریشدا لاوازین. هەربۆیە بۆ ئەوەی پاشەکشە بەدەسەڵات بکەین دەبێت ئاستی بەرگری لەئازادی بگۆڕین بە هێرش بۆ بەدەست هێنانی ئازادی زیاترو چەسپاندنی ئازادی بێ کۆت ومەرجی بیروڕا. ئەوەش بە کۆبونەوەی هەرچی زیاتری ئازادیخوازان لەدەوری یەکتری وبەڕێکخستنی کۆڕو سیمینارات ودیبەتی بەردەوام وفراوان لەئاستی کۆمەڵگەدا دەچێتە پێشەوە.

 

دوبارە سوپاس

 

***************

Leave A Reply

Your email address will not be published.