چی ئەز بەر کەم… سەلام سەعید
ئەم هەمو کۆدەم پێ ئەزبەر ناکرێ
ئەوەتەی هەم گوێ بیستیی لێدانی
ژێیی تاری دڵم و بەڵام ؟
نەم توانیوە ئاوازێ هەر هیچ نەبێ
بەژێیی بیرەوەریەکانم بژەنم،
نەم توانیوە کراسێ لەسەر پێستی وشەیەك
بگۆڕم ..!
من چی لەم هەمو کۆدە بکەم .
زا .. لەزیاندا بەر جەستەکەم
لەسەر ئەم زەمینە ناکۆکەدا کۆی کەمەوە،
لە پیتە پێشگری زۆردا بیکەمە ملوانکە،
لەزێیی بیرەوەری ئاو بردومدا
لەچ وێستگەی ڕۆخێ بەجێیی بهێڵم
ئای لەم هەمو سەر گوزشتە شێتانەیە .
ڕستێك مرواری ئاوی چۆن دروست کەم ،
ئەم شوشەی شکاوی ئەم هەمو خەمه
لەسەر چ بەردە نوێژی کانیەك جێبهێڵم
سەرا سیمەم لەخنکانی ئەم هەمو پیا هەڵدانانە
لە ئامێزی ئەو خانمەی ماڵێك بەینی
دراوسێ بونمانە ،،.
من هەروا ئەم باسانە ناکەم
تەنیایی وشەی خەم هەرکۆدی خەم نییە
خەرمانەی عیشقیشە
سەبوری جەستەیەکی بەر خۆرە
سوتان ئاوێزانی بوە
ئەزانی ئازیز
بە باڵای باخچەدا هەڵ زنێی
ئێواران پڕ گیرفانەکانت ئەکەی لەجریوە
نیگای باڵندەی ماندو
ئازاری بەردەم خەونی پڕ لە ئازار
بە تەمایی چیت کاتێ توێشە بەرەی
حەرفە ئاڵۆزەکان لێت یاخین
بم بەخشە ئەوکاتەی شوێن پێی وەڵامێك
بەدومەوە بە هەناسە بڕکێ پێم ئەڵێت
ئەوڕۆژە شکاوانەت بیر نەچێت
کە نیگا کانتیان زامار کردوە
پەنجەرەی ئومێدیان پڕ کردویت لە وردە شوشە
……………….
سەلام سەعید