(خەونێکی ساویلکە)…. بەندی عەلی

0

 ڕۆمانێکی

ڕیالیزمی ئەفسوناوی دەخوێنمەوەو

سەیری فیلمێکی کۆمیدی

دەکەم، ئەمشەو ..

بەباڵی خەیاڵیش بەرەو

هەسارەیەکی تر دەفڕم ..

ئەم سەرزەمینە چیتری تیانەماوە،

غەیری خوێن و

سەربڕینی کۆترەکانی

باخە گشتییەکانی ئومێد ..

ئیتر دڵ شوێنێ شك نابا

بۆ گلەیی و بۆ شکایەت!

ئەم سەردەمە.. لە دواهەمین

ڕۆژەکانی بەر لەنەفخی سور دەچێت و 

ئەم جیهانەش

چیتر بەکەڵکی ژیان و ئەوین نایەت!!…

ویستم ناونیشانێ دانێم

بۆ ئەم پارچە کورتە شیعرە،

چیترم بە خەیاڵا نەهات، گونجاوتر لە؛

(شەوی ڕاچڵەکین لەخەوێکی

ساویلکە)!

  

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.