هۆنراوەی بەندی عەلی

0

گورگێك خۆی خزانە ناو دێ

 کەڵەشێرێك توند قوقاندی

.. سەگ بەئاگاهات و وەڕی،

 خەڵکی دێ ڕاپەڕین لەخەو ..

 مام گورگ هەڵهات لەترسا و

 ڕانەمەڕ بێمزەڕەت

دەرچوون،

 سەگ بێ خەم پاڵیدایەوەو

خەڵکی گوندیش لە خۆشیدا

 بۆ نیوەڕۆ خوانێکی خۆش

 مام کەڵەشێریان سەربڕی

 ! لەو ڕۆژەوە تێگەییشتم. .

هەر کەسێك

 خەڵکی خەوخۆشی

ئەم گوندە لەخەو

 هەستێنێت ،

 ئەگەر زۆرە .. سەری ببڕن…!

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.