گۆشە ونەکان
لەوەتەی هەم ئەمەوێ بەئازادی بڵێم
بەیانیت باش.
بە باخچە بڵێم ئەتوانی لەنسێی
ژێر باڵی ورتە ورتی ئاسودەیدا .
گۆنای چڵێ لەشەونم بۆن ڕێژ کەیت
ئەوەتەی بیرم بێت،
ئەزانم هەمو ئێوارە ڕەنگ خۆڵەمێشیەکانی زستان
بەسەرمام وتوە تکایە ئاگاداربە،
بالیفەکەم قاچەکانم داناپۆشێ .
بەبام وتوە پاڵتۆم نییە،
تکایە ئاگاداری هەنگاوەکانم بە .
ورد ڕێ ئەکەم سەرما هەموو جەستەم
بزمار ڕێژ ئەکا،
ئەگەر هاتی ژورە شێدارەکەم نەکەوی .
سەلام سەعید