من عاشقی کچەکەی مەسعود پزیشکیانم..! دیار بەرزنجی
بێخود نییە، کەدەوترێ ئێران هاوشانی فەڕەنسا مەتڕەحن بۆشۆڕش و گۆڕانکاریی جیهانی، چاوەکان هەمیشە لەسەرئێران و فەڕەنسان، دوو کۆمەڵگەی بەواتای وشە مۆدێرن و کراوەو ژینگەو ژیاندۆستن، مەنسوری حیکمەتیش ئەڵێ ئێرانییەکان حەزیان لەژیانە! ئەمە بەواتای ئەوە نییە خەڵکانی غەیرە ئێرانی و فەڕەنسی دژە ژیانن، وەلێ ئەو دوو وڵاتە، ئێران وفەڕەنسا، بوونەتە ئاڵاهەڵگری ژیاندۆستی و یەکسانی وبەرابەرخوازی! من بۆچی عاشقی کچەکەی مەسعود پزیشکیانم؟ ئایا: دیوومە؟ ئەیناسم؟ ئەمناسێ؟ منی دیووە؟ نەخێر!… من عاشقی ئەو بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسانەی کچەکەی پزیشکیانم، کە ڕەتیدەکاتەوە حیجاب بپۆشێ و دەستورو نەزمی ئیسلامی ناموتەعەلیق بەژیانی ئینسان بکاتە مەرجەع بۆژیان وهەڵسوکەوتەکانی! ئەی ئافەرین (گیۆزەل گز) باوکت لەلوتکەی دەسەڵاتی ئێراندایە، و بەجۆرێک تین وتاوت بۆهێناوە، ناچاربووە تۆ بکاتە تایتڵی وتارێکی لەبەردەم دەیان مەلای توڕەو کۆنەپەرستداو هەراو هاوار لەناودڵ ودەروونی حەوزەی قوم بەرزبێتەوە، و کارێکت کرد ڕەنگە سەری باوکیشت بەباد بدەیت، کەئێستا چەند پەروەندەیەک لەدژی درووستکراوە، لەپای ئەوەی باسی لەحیجاب نەکردنی تۆکرد!