لەیادی هاوڕێیانی گیان بەختکردوو کەریم هۆمەر باوەمەر“ دا

0

 کەریم حەمە باوەمەر ناسراو بەکەریم هێرۆیی لە ناوچەی پشدەردا چاوی بە دنیای نابەرابەر و زاڵمانەی سەرمایەداری و هەڵێناوە. کەریم هێرۆیی ئەندامی تیپی هونەری پێشرەو و ئەندامی کۆمیتەی مەراسیمە کرێکارییەکانی ئایار و هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی کرێکاریی و هونەرمەندێکی دەست رەنگین و بەسەلیقە بوو. کەریم هێرۆیی سیمایەی خۆشەویست و ناسراوی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکیش و هونەرمەندانی و هونەر دۆستانی شاری قەڵادزێ بوو… کەریم هێرۆیی هونەرمەندێکی دڵ پر لە هیواو ئومێدی بەدنیایەکی باشتر بوو، بۆیە یەکێک لەهەڵسوراوانی بزوتنەوەی دژی سەرمایەداری بوو دەسەڵاتی رەشی بەعسی سەرمایە بوو…بەداخەوە هاوڕی کەریمی هونەرمەند لە رۆژی ٦/٨/١٩٩٤دا دڵە پڕ هیواو عیشقە جوانەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری قەڵادزێ، لە ئەنجامی تۆپبارانی نێوان شەری دەسەڵاتی حزبە قەومی و دیننیەکان لە لێدان کەوت و دڵە پڕ هیواو ئومێد و دەست رەنگینیەکەی بۆ ئاخرین جار تابلۆیەکی سوری دژی کۆنەپەرستی نەخشاند..هاوڕێ کەریم لەدوای خۆی دوو مناڵی چاوگەشی بەناوەکانی” تابلۆ و دیاری” کە گوزارشتە لە پێشکەشکردنی جوانی و دونیایەکی رەنگاو رەنگ ئاوەڵە، بە مرۆڤایەتی لەدوای خۆی بەجێ هێشت…
بەرزو بەڕێزبێت، یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو خالید مەلا عەلی و کەریم هێرۆیی هونەرمەند

Leave A Reply

Your email address will not be published.