پرسی ڕۆژ هەلومەرجی نائەمنی لە کوردستان و باوەشینکردنی هەستی تایفی و قەومی بەڕێز عومەر ئەمین وەڵامی پرسەکەی داوەتەوە
پرسی رۆژ: هەلومەرجی نائەمنی لەکوردستان وباوەشێنکردنی هەستی تایەفی و نەتەوەیی؟
رووداوی دڵتەزێنی ٦ی ئاب ٢٠٢٥ لەشاری هەولێر، کەبە رووداوی کوشتنی ٣ کەس لەبەنزینخانە ناودەبرێت. ئەم رووداوە و ڕووداوی کوشتنی ئاری چایچی لەسلێمانی وکوشتنی ناڕازیەک لەسەر ئەوەی داوای کارەبای کردووە لەسنووری پارتی و هەڵکوتانە سەر پارێزەرێکی نارازی لەهەولێر لەسەر کۆمێنت نووسینی لەسەر سەرۆک وەزیرانی کوردستان و…تاد، دەیان وبگرە زیاتریش لەو تاوانانەی دەرهەق بەهاوڵاتی ئەم هەرێمە دەکرێت، ئاماژە بەوە دەکەن کە پرسی نائەمنی بوونی خەڵک لەژیان و گیانی خۆی لەژێر ترس و دڵەڕاوکێدایە. ئاماژەشە بە هاتنە خوارەوەی ئاستی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان لەلایەنەکانی (خوێندن و پەروەردە و تەندروستی و رێگەوبان و خزمەتگوزارییە هەنووکەیی و پێویستیەکانی وەک ئاو وکارەبا…تاد). تەنانەت چونە ناو قەیرانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری.
بەڕێز ئۆمەر ئەمین وەڵامی پرسی ئەم ژمارەیەی داینەوە.
پرسیاری پرسی رۆژ: ئەم جۆرە رووداوانە و لێکەوتەکانی و ئەو شێوە رێگەچارانەی دەستی بۆدەبەن، نابێتە هۆکاری باوەشێنکردنی نەعرەتەی تایەفی و نەتەوەیی و هەڵکشانی جیاکاری نەتەوەیی لەنێوان هاوڵاتیانی نەتەوە جیاوازەکان بۆ سوود وەرگرتنی دەسەڵاتداران لەبەغدا و هەولێر و خواردنی نان و ئاو پێوەی؟ بەڕای ئێوە لێکەوتە و چارەسەرەکان چین؟
ئۆمەر ئەمین: تیشکێک لەسەر ئەو ڕوداو و پێشهاتانەی لەژیانی ڕۆژانەدا ڕوبەڕووی هەر تاکێک دەبێتەوە، بەداخەوە نا ئومێد بوون چەندان کارەساتی دڵتە زێن دەبیستین هەر لە کوشتنی ژنان و بێکاریی کرێکاران و بێئومێد بوونی دووکاندارو کاسبکاران وای کردووە ڕۆژانە گوێبیستی چەندان هەواڵی جەرگبڕو ناخۆشی کوشتن وتاوانی جیاجیا ببینەوە. ڕەشە کوژی بێبایەخی بەرانبەر بەژیانی خەڵکی بەنموونە. ئەوڕوداوە ی بەنزیخانەکەی شاری هەولێر بە بەرچاوی خەڵکەوە بەچەند چرکە یەک ٣ کەس خەڵتانی خوێنکران، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بێسەرو بەریەو پاشاگەردانەیەی کە دەسەڵاتی کوردی بەئەنقەست و بەمەبەست دروستیان کردووە بۆ مەرامی خۆیان و لەبیر چوونەوەی قوت و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی بەشمەینەت وەکو مووچەو بژیوی ژیانی خەڵکی، کەبۆماوە ی ١٠٠ ڕۆژە تەنها مووچەیاکیان داوە بەموچەخۆران. ئەو نابەرابەرییە ئەوەمان پێدەڵێت دەسەڵاتی میلشیاگەرو داپڵۆ سێنەری کوردی هیچ باکیان بە ژیانی خەڵک نییە، و هەموو ئەو ڕوداوە دڵتەزێنانەی ڕوودەدەن هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ بەزەحمەتبوون و نەمانی بژێوی ژیانی خەڵکی کە جۆرەها کاردانەوەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
***************