پێکەوە بە ئاگا دێین….
پێکەوە بە ئاگا دێین
پێکەوە بەئاگا دێین
من و پاساریەکان
من و سپێدە
یەك ئەرکمان هەیە
من و باخچە
من ونسێی درەختێ
من و کانیەکی بیرچوو
هەموو یەك ئەرکمان هەیە
ژیان چۆن جوان کەین
پێکەوە جوانن
ئەو و عیشق
سۆزیان لێ ئەچۆرێ
من چ بێ ئاگام
گەمە بە عیشق لەگەڵ ئەودا
چۆن پێ بکەم
ئەو وتی
ئەتوانی بێ ئاگابی
کاتێ حەزت لێ ئەچۆرێ
کاتێ ماچێ دەستت ئەگرێ
ئەو وتی
کەدەریا نوست سەردانم کە
پاساری بێ ئاگان
وشەکان ورد رێ ئەکەن
ئەوسا کە لەئامێزما هێور بووی
هەردوو دەبینە عیشق
هۆنراوەی
سەلام سەعید