پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن؟…بەندی عەلی

0

پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن؟

بۆ بەردەبارانی وشەی

زبرو ڕەق و سوێرتان نەکەم؟

پێم بڵێن، بۆ هەموو ڕۆژێ

بە نوکی ڕمی قەڵەمی

داخ لەدڵم کوێرتان نەکەم..؟

کە ئێوە ڕۆژانە چرۆی

چاوەڕوانیم دەوەرێنن ..

کە ئێوە، بە قامکی هەوەس

ڕۆژ نییە کوڵمی حورمەتم

نەڕوشێنن .. !

کە ئێوە ساڵەهای ساڵە

بۆ دەشتی گەنمی ڕەنجی من

کولـلـەو سـنن ..

پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن؟

کە ڕۆژ نییە بە ئـاخی من

بەکامی دڵ .. پێنەکەنن !!

وا دەزانن دڵی منیش

ئاوی گۆمی مەنگی تیایە

لەجیاتی خوێن؟!

پێم بڵێن، بۆ خۆشمبوێن ؟!

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.