بچوک بەگەورەو گەورە بە بچوک!… نووسینی: ڕێبوار حەمە شەریف
ئەم بابەتم ڕێک لەگەڵ ئەوەدا دێتەوە کە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتودا مارەکردن لە سەر بێشکە تا گەورە دەبێت و پاشان بیدەن بەو کەسەی کە قەراردادی لە گەڵداکراوە .
ئێمە، ناتوانین وردبینبین و تا ئاستێ تێگەیشنێک لە بابەتەکانی مەعریفەیدا، وە خۆمان قاڵبەکەین و ئاستی ڕۆشنفکری و نیشانە – پرسیار و تێگەیشتن لە جۆری کەسایەتیکان شیبکەینەوە، بۆئەوە… لەڕێی دیالۆک و عەقڵەوە بگەینە سەر ئەو ڕێگەی کە خۆمان، وەک نووسەرێک یان وەک ڕوناکبیرێکی تەواو گەرەکمانە، هەر بۆیە بە زووی پێناسە، وە بەشان وباڵی هەندێکدا هەڵئەدەین و گەورەی دەکەین و خۆمانی بۆ بچکۆلە دەکەینەوە، تا کەسی ئاست نزم دەگەیەنینە بەرزی، بەوەش ئەوە لە دەست ئەدەین کە کەسایەتی خۆمانی تێدا (ون)بێت.
من پێم وانییە، هیچ نوسەرو ئەدیبێک بە توانابن کە بڵێن ـ لە ئاستی باڵادایە، نا ـ نووسەرو شرۆڤەکار ئەو کەسایەتیانەن، کە داهێنان دەکەن نەوەک (کۆپی) و(گێڕانەوە) لە هەر کاتێکدا جا کۆمەڵایەتیبێت، بواری زانستیبێت هەتا فەلسەفەو تیئوریەکانیش، وە گەر لە بابەت پەروەردەیشدا بنوسرێتەوە دەکرێت ڕێڕەوە سستەمیەکان باس بکرێت، بەڵام کۆپی کردنا، ئەبێت هزرو بۆچونەکانی خویی تێدا ورد بکاتەوە، چونکە کۆمەڵگە و تاکی مرۆڤ لە کلتور و فەرهەنگ ڕۆڵ دەبینن .
هەر بۆیە ئاستی نووسەر لەڕێی دیبەیتەوە لە کاتی گفتوگۆدا لە نوسیندا گەر بمانەوێت بە خێرای هەموو لایەنی ئاستی، کەسایەتییەکەی دەردەخەین وە پێوەرک بۆ کەسییەتی دەپێورێت تا چ ئاستێ، ئاستی مەعریفەیی بەرزە .
بۆنمونە /
١ـ لە هەر دێڕێکدا و لە هەر نوسینێکدا کەبینوسێت و بیەوێت شتێک ڕوونبکاتەوە، ئەو کات وە شرۆڤەی دیدی لە دەرونی تێدەگەین ئاست و ڕەوشت و بیری سەر لە کوێوە دەر دەهێنیت.
٢ـ دەبێت ئەوە تێبگەین زۆرجار نوسینی دەقکراو کراس لە بەرکردنی (ڕستەو وشە)، پێوەری کەسایەتی نوسەر داناپۆشێت، بە پێچەوانەوە زۆرن لەو کە سایەتیانەی – لە دونیا بونیان هەیە کە بە ڕستەیەک یان بە چەند شیعرو چیرۆکێک بونەتە فەیلەسوف و حەکیمێک لە دونیای نوسین و وێژەیی کاراندا دەخێنەوە بەر گوێی بیسەران و شرۆڤەکاران .
٣ـ پێش هەموو شتێک، بۆ کەسێک گرنگە، ئاست و دیدگا بینینی کەسایەتیەکان فۆرمۆڵەکرێن، و بخوێنرێتەوە، لە ڕێی پێشینەو تا نێوەند بە گۆڕینەوەی وتو وێژەکان، بۆ ئەوە نەبینە نێچیرو کۆیلەی ژێر سێبەری هەندێ درۆوە. کە زۆرجار و هەندیک لە کەسایەتی هەن کە ئەم لایەنە دەقۆزنەوە بۆ لایەنێکی تر کە ویستی خویانە.
٤ـ جۆری گفتو گۆو( دیالۆگ)، نزیک بوونەوە کرادریکی گرنگە کە هەریەک لە ئێمە لەوە تێبگات کە چی دەوێت وە سەر ئەنجامی ئەو گفتوگۆیە تا کۆێ دەڕوات، بۆ ئەوەی داخواز و وەڵامدەرەوە لە ئاستێکدا بوەستێنێت کە ئاستی وتووێژی ڕێز و بناماو ڕێزگرتنە واتە نەک (سنوور شکاندن).
٥ـ گرنگترین خاڵ، کە پەیوەستە بە هەر کەسایەتیەکەوە، ئەوەیە کە کورترین ماوەو کورترین و خێراترین خاڵی گەیشتن بۆ ئەنجامێک باس بکات، کە ویستی جەوهەری ناو بابەتەکە بێت تاکوو کەسیەتی خۆی بچوک نەکاتەوە.