عێراقی“ فرە ئاڵا“…. بەندی عەلی

0

 

لە عێراقی (فرە داڵا) ..

لە خاکی مەرگی شیرین و ژینی تاڵا ..

لەنێوانی … فاڵچیەکانی

ئەمسەرو ئەوسەری عەرشی

خەون و ساوێر و خەیاڵا ..

لەمبەرو ئەوبەری کەمەر ..

هێڵی سووری نێوان دوو مێژووی

پڕ کەسەر ..

بەڵێ … لێرە

لەبەختی ئەم خاوەنماڵە نمەك سوێرە !

لەنێو زومرەی کوێخاکانا ..

لەسەر زەوی و لە ئاسمانا ..

فریشەیەك بەدی ناکەی، قەڵەمڕەو بێ

ئەوەی ئەمڕۆ … لێرەو لەوێ

سـەرقـاڵـی خەرمـان و شــەنـە..

ئەهریمەنەو ئەهیریمەنەو ئەهریمەنە !!

Leave A Reply

Your email address will not be published.