کوشتنی کۆمۆنیستەکان لە پێناو کوشتنی هیواکان… عەبدوڵا مەحـمود

0

٢٥ ساڵ بەر لەئێستا، دەستی تا ئەنیشک خوێناوی هیزە چەکدارەکانی یەکێتی بەبریاری قارەمانانەی ئینسان کوژی سەرکردایەتییە نۆکەر پیشەکەیان، دەستەیەک لە ئینسانی خەباتکاری کۆمۆنیستیان بەرۆژی روناک و لەناو جەرگەی شاردا، خەڵتانی خوێن کرد و شێر!! ئاساش، دیلی ناو ئەو بۆسە ترسنۆکانەیان گوللە باران کرد. یەکێک لە بریندارەکانیان لە خەستەخانە بە پۆستاڵی بزوتنەوەی کوردایەتی گیان کیشا… دواتریش وەکو پیشەی بەعسییەکان، ڕیگەی پرسە بۆدانانیان لە کەس و کاریان یاساغ کرد و هەر خۆشیان بە بریاری “باوکی هەژاران” و ئاڵاهەڵگرانی سۆشیال دیموکراسی!! بەکۆمەڵ ژێرخاک خران و ئەزموونی ژێرخاکخستنی بەکۆمەڵی دەستی بەعسیان، گواستەوە ناو گۆڕستانی شار.

ئەم هێرشە دڕندانە لە پێشدا نەخشە بۆ کێشراوە، بۆ سەر کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی، بەمەبەستی کوشتنی هیواکان بوو، بەمەبەستی ئەوە بوو نوێنەرانی کریکاران و بێبەشان، ئاڵاهەڵگرانی ئازادی و مافە ئینسانیەکانی ئینسان، هاواری یەکسانی ژن و پیاو، دەنگی رەسای دژە کۆنەپەرستی و نۆکەر پیشەیی، بۆ هەمیشە سەربڕن، وە بەکورتی بۆ کوشتنی هیواکان بوو.

بەڵام هیوا نامردێنرێ و ناتوانرێت قەسابی بکرێ. کرێکاران کە کۆمەڵگە بەهەوڵ و ماندوبوونی ئەوان دەچەرخێ تا کۆمەڵگەی چینایەتی بمێنێ، پێشرەوان و نوێنەرانی خواستەکانیان، کۆتاییان بۆ نییە. هاوارەکان بۆ ئازادی و دەنگە ئازادیخوازەکان خامۆش ناکرێن، چونکە ئازادی بەرزترین ویستی ئینسانە، ئینسان دۆستی کە ریشەی لەزاتی ئینساندایەو تایبەتمەندیەتی، لە ئینسان جیاناکرێتەوە. هاوار بۆ ئازادی تا ئازادی باڵادەستی رەها نەبێت، کپ ناکرێت… دەنگی رەسای یەکسانی ژن و پیاو، تا نابەرابەی و ستەم کێشی و بێمافی هەبێت، هەدا نادات..  

٢٥ یەک ساڵ پێش ئێستا و کاتێک ئەم دەستەیە وەکو رەمزی ئازادی و بەرابەری و حکومەتی کریکاریی، وەکو هاواری دەنگی رەسای ڕزگاری چینی کریکار و بێبەشان، وەکو هاواری هەقخوازنە بۆ ئازادی و مافە جیهانداگرەکانی ئینسان، وەکو سەدای یەکسانی ژن و پیاو و نەفرەت لە کۆنەپەرستی و عادەت پیشەیی، قەسابی کران… ئۆردوی بێبەشان داواکاریان هەبوو، کار، نان و ئاو و کارەبا و خزمەتگوارییان دەخواست، دژی دزی و تاڵانی و گەندەڵی بوون، خوازیاری چونە دەرەوەی بنکەو بارەگای چەکدار لەشار و شارۆچکەکان بوون و نەفرەتیان لە کرێگرتەیی بوو، ئێستا داخوازی و ویستی ئۆردوی بێبەشان، بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتە… سەرکوت و فریوکاری، کوشتار، هاوارەکانی بەرزتر کرد، بانگی ئازادی ڕەساتر و خواستی بەرابەری بەرینتر و هیوا بە ئاینندە و دنیایەکی باشتر، فراوانتر…

*****************

Leave A Reply

Your email address will not be published.