دەنگی زەنگی جەنگ… بەندی عەلی
دەنگی زەنگی جەنگ
دێتەگوێ و
بۆنکڕوزی سوتانی ژیان،
لە جەستەی ئەم
هەوارە بێ گیانە،
ئەمشەو
ترسی سبەی،
مۆتەکەیەو
لە پێڵوی چاو دەفڕێنێ ،
خەو
…………
دوو بەردی هەمان
دەستاڕن
ئێوەو ئەوان
وەك چۆن چڵی هەمان
دارن،
تیرو کەوان
وەك چۆن
هەردوو هەمان دەردی
مەترسیدارن… بێ دەوان
وەك چۆن سەدای پڕ
نەشازی
یەك هاواران .. هەمان
نەوان
ئێوەی (گوایە) باخەوان
و
ئەوانی باخدزی شەوان !!