هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکا

ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید

 

هەڵاوسانی ئابووری لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٧ بەرزبوونەوەی کرێی کرێکاران لووش دەدات دەدات.

بەرلین/ئەڵمانیا

داتاکانی نووسینگەی ئاماری ئەڵمانی لە ٨/٢/٢٠١٨ دا دەریخست، کە کرێکاران لە ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو هەستیان نەکردوە بە زیادکردنی مووچە، وەک ساڵانی پێشوو. ساڵی پێشوو، پێش ئەژمارکردنی هەڵاوسان، بە ڕێژەی ٢.٥% بەرزبۆوە. لە کاتێکدا ڕێژەی هەڵاوسان ١.٨% بوو، ئەوەش مانای وایە کە زیادەی ڕاستی  کرێ ٠.٨% کەمتر بووە.

ڕێژەی زیادبوون لە ساڵی ٢٠١٦، دوای ئەژمارکردنی ڕێژەی هەڵاوسان ١.٨% و ساڵی ٢٠١٥ ٢.٤% بووە. شیکەرەوانی ئابوری پێیان وایە کە لەسەرخۆبوونی گەشەی کرێ لە ئەڵمانیا، یەکێکە لە هۆکارەکانی هێواش بوونەوەی هەڵاوسان لە ئەوروپا، بە جۆرێک کە بانکی ناوەندی ئەوروپا بە هەموو توانایەوە، لە هەوڵدایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بۆ کەمێک نزمتر لە ٢% .

دروستکەرانی سیاسەتی پارە بە هیوان، کە زیادبوونی کرێ لە ئەڵمانیا، ببێتە هۆی زیادبوونی ماڵیات بۆئەوەی بەکاربەران بتوانن خەرجی بکەن. ئەمەش وادەکات کە ڕێژەی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ کە( ١٩ وڵات لە خۆدەگرێت) بەرزبێتەوە. ئەڵمانیا خاوەنی گەورەترین ئابوریە لە ناوچەی یۆرۆ و یەکێتی ئەوروپا بە گشتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەقابەی (ئای جی میتاڵ) کە نوێنەرایەتی نزیکەی ٣.٩ملیۆن کرێکاری کۆمپانیاکانی پیشەسازی میتاڵ و کارەبای ئەڵمانی دەکات، سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە بەرزکردنەوەی کرێی کرێکاران بە ڕێژەی ٤.٣%، ئەمە سەرەڕای پاداشتی تەنیا یەک جار کە بڕەکەی ١٠٠ یۆرۆیە، لە ڕێگای رێکەوتنێک لەگەڵ خاوەن کارەکان.

فەرمانبەرانی کارەبای دیالە ناڕەزایەتیەکیان ڕێکخست لە بەرامبەر بێکارکردنیان

دیالە/عێراق

ڕۆژی ٥ شەممە ٨/٢/٢٠١٨ لەبەردەم کارەبای دیالە، فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە بەهۆی بێکارکردنیانەوە لەلایەن کۆمپانیای سەرمایەگوزاری کارەباوە لە بەعقوبە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست. ئەندامی ئەنجومەنی دیالی (عومەر الکروی) لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ سۆمەریە نیوزدا گوتی”کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی  فەرمانگەی کارەبای دیالە، بەشی چاککردنەوە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست لە ناوەڕاستی بەعقوبە بەهۆی بڕیارێکی کۆمپانیای سەرمایەگوزاری کارەبا لە بەعقوبە بۆ بێکارکردنیان لە کارەکانیان”. ئەوەشی زیادکرد کە ” ئەو بێکارکردنە نایاساییە”. گوتیشی کە ئەنجومەنی پارێزگا داواکاری کرێکاران تاوتوێ دەکات، و سەبارەت بەو پرسەش بڕیارێک دەردەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا.

 

کرێکارانی ئەڵمانیا گەیشتنە ڕێکەوتنێک کە دەتوانن ٢٨ سەعات کاربکەن لە هەفتەیەکدا.

بەرلین/ ئەلمانیا

نەقابەی کرێکارانی پیشەسازی لە ئەڵمانیا(ئای جی میتاڵ) لەم هەفتەیەدا گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ ئەندامانیان، کەژمارەیان دەگاتە ٢.٣ ملیۆن. بە پێی ڕێکەوتنەکە کرێکاران سەعات کاری کەمتر کار دەکەن، سەرەڕای زیاد بوونی کرێ.

لە دەستپێکردنی ساڵی داهاتوودا، کرێکارانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەندازیاری وەک (دایملر) کە مارسیدیس- بێنز خاوەندارێتی دەکات، بژاردەی کارکردنی ٢٨ سەعات لە هەفتەیەکدا بۆ کراوە بۆ ماوەی ٢ ساڵیتر، پێش ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارکردن بۆ ماوەی ٣٥ سەعات لە هەفتەیەکدا.

دانوساندن و گەیشتن بە ڕێکەوتن لەگەڵ پتر لە ٧٠٠ کۆمپانیا لە باشووری خۆرئاوای ئەڵمانیا کرابوو. چاوەڕوان دەکرێت کە کارکردی لەسەر پیشەسازی ئەڵمانیا هەبێت. یەکێتی کرێکاران لە ڕوونکردنەوەیەکدا گوتی”ئاسانکاری بۆ سەعاتکاری کەمتر یارمەتی کرێکارانێک دەکات، کە ئارەزوویانە چاودێری منداڵ و کەسوکاریان بکەن، کرێ کەمکردنەوە کاردانەوەی لەسەر سەعات کاری هەفتانەی کەمکراوەدا دەبێت. هەروەها ڕێکەوتن لەسەر دانی هەڵبژاردن بە کرێکاران لە کارکردنی ٤٠ سەعات لە هەفتەیەکدا بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر.

دەرچووانی زانکۆ لە عێراق، لەبەردەم ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دامەزراندنیان.

بەغدا/ عێراق

ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ لە عێراق، لەبەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا، داوای دامەزراندنیان بەرزکردبۆوە. داواکاری خۆپیشاندەران جەختی لە داواکاریەکی سەرەکی دەکردەوە، ئەویش مافی دەرچوانی زانکۆکانە لە بەدەستهێنانی کار لە دامەزراوە حکومیەکان. خۆپیشاندەران شیعاری دژ بە سەرۆک وەزیران (عەبادی) بەرزکردبۆوە لە بەدەستهێنانی هەلی دامەزراندن.

ناوچەی سەوز بە یەکێک لە ناوچە پارێزراوەکانی پایتەختی عێراق دەدەنرێت. هەروەها بە (ناوچەی نێودەوڵەتی) ناو دەبرێت. ئەمەش دەستەواژەیەکە ئەمەریکیەکان لە دوای داگیرکردنی عێراق لە ٢٠٠٣ ەوە بەکاریانهێناوە، چونکە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و نووسینگەکانیان و سەفارەتی وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیای لێبووە.

هەزاران لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، کە هەڵگری توانا و بەڵگەنامەی زانستین لە هەموو بوارە جیاجیاکانی زانستە ئینسانیەکان ئەم ئاواتەیان هەیە، بەڵام بەشێکی زۆریان کارە پیشەییەکانیان دەستناکەوێت، و دەچنە بازاڕی کار بۆ دەستخستنی هەرکارێک کە گوزەرانی پێ بکەن. ئەمەش لە ئەنجامی نەکردنەوەی خولی ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ کردنی کاریتر، هەروەها ڕۆلی کەرتی تایبەت و سەرمایەگوزاری لاواز.

کرێکارانی کارگەی کیان تایر لە ئێران خۆپیشاندانێکی گەورەیان ڕێکخست

ئێران

ڕۆژی ٣ شەممە ٦/٢/٢٠١٨، لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا کرێکارانی کارگەی (کیان تایر) لە ئێران ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. بە گوتنەوەی شیعارەکانیان بەتوڕەیی، لە کاتێکدا پۆلیس دەوریانی دابوون. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان، لە بەرامبەر هەلومەرجی نالەباری ئابووری وڵات بەردەوامی هەیە. بە جۆرێک ٣ شاری ئێرانی (بوشەهر و البرز وکیش) مانگی ڕابردوو شوێنی خۆپیشاندانی کرێکارانی ٣ کۆمپانی بوون لە بەرامبەر نەدانی مووچەکانیان کە بۆ چەند مانگێک دەچێت.

سەرچاوەی هەواڵی لە ڕێگەی( تەلگرام) ئاماژەیاندا کە (کرێکارانی کانەکان لە البرز کە دەکەوێت خۆرئاوای تاران، بۆ ڕۆژی دووەم هاتنە سەر شەقام بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر نەدانی مووچەکانیان بۆ ماوەی ٢ مانگ، هەندێک لە کرێکارەکان ماوەی ٣ مانگە مووچەکانیان دوا کەوتووە).

لە شاری ( بەندەر کنغان) کە سەر بە پارێزگای بوشەهرە، لە باشووری ئێران، کرێکاران لە (کەرتی پارس)ی باشوور، کە بەیەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی گازە لە جیهان، مانیان گرت لە کار بەهۆی پێنەدانی مووچەی مانگانەیان و دەرماڵەکانیان کە وەزارەتی نەوت بەڵێنی پێدابوون لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی قۆناغەکانی ٢٢ و ٢٣ و٢٤ لە گەشەپێدانی بیرەکە.

جێی ئاماژەیە کە ئێران لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ەوە شەپۆلێک ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆوە بینیوە؛ بەهۆی بێکاری و گەندەڵی و هەژاریەوە، هەروەها وەستانەوە لە بەرامبەر سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و تێوەگلانی لە کێشە و شەڕە تایفیەکانی ناوچەکە، لە پتر لە وڵاتێکی عەرەبی.

 

کرێکارانی کۆمپانیای سیرامیکا لابوتیە بەردەوامن لە مانگرتن بۆ ڕۆژی شەشەم.

قاهیرە/ میسر

کرێکارانی کۆمپانیای سیرامیکا( لابوتیە) ماوەی ٦ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە ناو کۆمپانیاکە بۆ داواکاری سەرفکردنی مووچە دواکەوتوەکەیان و دەرماڵەی ساڵانەیان. یەکێک لە کرێکارەکان بە ناوی وەلید گوتی” لەکاتی مۆڵەتەکانماندا کاردەکەین، بۆیە پێویست ناکات پرسینەوەمان لەسەر کاری زیادە لێبکرێت”. ئاماژەی بەوەدا کە لە شەممەی ڕابردووەوە دەستمانکردوە بە مانگرتن لەناو کارگەکە؛ دوای ئەوەی لەناکاو پێیان ڕاگەیاندین کە مووچەکانمان دوادەکەوێت.

وەلید ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە خۆی و هاوەڵەکانی ڕووبەڕووی ستەمێک بووینەتەوە لە ئەژمارنەکردنی ڕۆژانی سەعات کاری زیادەکانمان ” ڕۆژی ٧ و ٢٥ی کانوونی دووەم کارمان کرد، لە کاتێکدا ئەو دوو ڕۆژە پشوو بوو، وە پێیان ڕاگەیاندین کە بە سەعات کاری زیادە بۆمان ئەژمار بکەن، بەڵام پەشیمان بوونەوە”. کاتێک داوای سەعات کاری زیادمان کرد، زیادەی ساڵانەیان لێبڕین. سەبری لوتفی، یەکێک لە مانگرتوان گوتی”سەرسام بووین لە کاتێکدا مووچەکانیان پێداین و ڕۆژە زیادەکانیان لێ بڕیبووین. تەنانەت زیادەی ساڵانەکەشیان بڕیبوو، کە هەموو سەرەتایەکی ساڵان پێمان دەدرا”.

لە ڕۆژانی مانگرتندا، لەچوارچیوەی دانوسانەکاندا، لەگەڵ ئیدارەی کۆمپانیاکە هەندێک بەڵێنیان پێدراوە لە ڕۆژی دووەمدا، بەڵام دوایی پەیشیمان بوونەتەوە. بۆیە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە شکستی هێناوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.