مێرولەکان…. جەمال نوری
مێروولەكان
خەریکی هێنانی تەزووەکانی
تیشکن :..
له گیانی بێ گیانی مندا
تا خوێن نەمەیێ ..
هات و چوو بکا
بە جەستەو دڵدا…!
مێروولەکان
بەتاڵە ئاوریشمەکانی هەتاوا
خەریکی چنینی خۆرن
تا هەورو تەمی
خۆلە مێشی سینە،هەناسە ژەنگ نەگرێ و
دڵیش بە بەرد..!
مێروولەکان
بە بۆنی خاکا
دەچنەوە لای یەک
لە قوڵایی زەویدا
گوێی لە ئازارو ژانی خاکە
لەجێژووانا ..!
شوێن پێ ی ئاشق بەدەوری ئیشقا
مێروولە دەکا
تا بۆنی خاک و خۆلی ئەوین
بنیشێتە سەر مەزاری ئەم دڵە..!
مێرولەکان…. جەمال نوری