هۆکاری برینی موچە دەستەلاتی جووت بنەماڵەیە… سالار واحید
پارتی ویەکێتی نایەنەوێت خەڵکی لەخۆشگوزەرانی بژیت ، هەربۆ ئەو مەبەستە بە بەرنامە دارێژراوی دەستیان بە سیاسەتێکی درندانەکردوە ئەوەیش بەبرسیکردنی خەڵکیە، تاوکو لەژێردەستەلاتی خۆیان بهێلنەوە هەر بەمەش نەوەستاون یەکێتی و پارتی هاولاتیان وەکو قەڵغانێک بەکاربهێنن بەرامبەر بەحکومەتی عێراق. ئەوە گالتەجاریەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، ئەوە داهاتە بێشومارەی هەرێمی کوردستان دابەشی ناکات بەسەر هاولاتیەکانی خۆی، ئەوان لەنێوان خۆیان دابەشی دەکەن، وەکو برا هاوبەشی دەکەن، لەسەرجەم داهاتەکان. خەڵکیش دەمریت لەبرسان. ئەو هەموو داهاتە زۆرەی هەیە بەدلی خۆیان تەخشان وپەخشانی پێوەدەکەن خێزانەکانیان وەکو فیرعەونەکان دەژین. ئەوە هەموو زوڵم وستەمە لەخەلکی دەکرێت هەموو حیزبە بەناو ئۆپزیسۆنەکانیش تاوان بارن لەئاست ئەو ستەمەی لەخەڵکی دەکرێت ئەوانیش بێدەن و بێ هەڵوێس بۆی دانیشتون.
پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نەک تەنها کێشەیەکی ئابوورییە، بەڵکو قەیرانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی زۆری لێکەوتۆتەوە بەهۆی نەبونی موچە وە کارو کەسابەت. هاولاتیان لەمەینەتێکی زۆر گەورە ژیان دەکەن، لەلایەکی تریشەوە نەبوونی بەرپرسیاریەتی سیاسییەوە درێژەی کێشاوە.
حوکمەتی هەرێم و بەغدا هەردووکیان بەرپرسیارن لەم قەیرانە، چونکە نەیتوانیوە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن. حکومەتی هەرێم پێویستە شەفافیەت و کارامەیی زیاتر لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە داهاتەکان نیشان بدات، لە کاتێکدا حکوومەتی فیدراڵی دەبێت لە سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ دوور بکەوێتەوە. ناکرێت وەنابێت خەلکی رەشورتی هەرێمی کوردستان باجە چەپەلاکانی هەردووک حکومەت بدات تا ئەو کاتەی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێت، ناڕەزایەتییەکان و کەمبوونەوەی متمانەی گشتی بەردەوام دەبێت، کە ئەمەش زیانی زیاتر بە سەقامگیری هەرێم دەگەیەنێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەم کێشەیەدا زۆر کەم تەرخەم بووە و بەرپرسیاریەتی نەگرتووەتە ئەستۆ و زیاتر بە تۆمەتبارکردنی بەغدا خەریکی خۆدزینەوە بووە. حکومەتی بەغداش بە هەمان شێوە. نەبوونی ستراتیژیەکی کارا بۆ کەمکردنەوەی ئەم کێشەیە، وەک دروستکردنی سەرچاوەی داهاتی جێگرەوە یان کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان، نەبوونی شەفافیەت لە بەرێوە بردن و گەندەلی لە هەموو کایەکانی بەرێوەبردن وای کردووە کە متمانەی هاووڵاتییان بە حکوومەت نەمێنێت. خەلکی هەرێمی کوردستان زۆر ژیرانە وە ئاقلانە لە یاریەکەی هەردووک حکومەتەکە تێگەیشتوە کەنایانەوێت قەیرانەکان چارەسەر بکەن، بەتایبەت بابەتی موچە کەزۆرگرنگە بۆهاولاتیان لەئیستادا. بەلام من وەکو چالاکوانێک داوا لەخەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم شۆرش بەرپا بکەن دژی هەردووک حکومەتەکە بەتایبەت حکومەتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، دڵنیاتان دەکەمەوە ئێمەهاوخەو هاودەمی ئێوەین..