هاوڕایی لەگەڵ کامیان؟ ئێران یا ئەمەریکا؟… نووسینی:  مەنسور حیکمەت

0

 بەهۆی کردەوەکانی سەپاندنی گەمارۆی ئابوری و کردەوەی سەربازی لەدژی جمهوری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە سەرقاڵی و پیشاندانی سۆز و وتەکانی پێشوویان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی دەستی پێکردوەتەوە. بۆ هەندێکیان پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم لە نزیکترین کاتدا. پرسیارە کۆنەکە (هاوڕای کام لایەن) لەبەر پێی ڕێکخراوە چەپەکانی دوێنێ و و دیموکراتخوازنی ئەمڕۆ دەدەوشریتەوە. بە جیا لە جیاوازیەکانیان وبۆچوونیان بۆهەڵبژاردەی (هاوڕایی) بەڵام هەموویان بیر و زهنیان سەرقاڵە بەگریمانەکانی خۆیان بۆ بەختی تازەیان. ئەگەر بڕیاڕە ڕاستیەکە دەرکەوێ دەبێ هەموو گریمانەکانیان تێک بشکێت. بە پێچەوانەی هەموو بۆچوونەکانیان. ئەمەریکا و ڕۆژئاوا نایەنەوێ جمهوری ئیسلامی بڕوخێنن. بێگومان پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وتاوانەکان لە ئێراندا گرفتی ئەمەریکا نییە، تەنانەت مەسەلەی تیرۆریسمی جمهوری ئیسلامی ودەست ڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمیش نییە. بەهۆی چەندین بەڵگەوە کە شایانی تێگەیشتنە ئەوەیە کە جمهوری ئیسلامی و « پان ئیسلامی » ئەوە هەڵبژاردەی ئەمەریکایە وەک ئیمپراتۆری خراپ ودژی مەدەنیەت لەدوای ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهەڵات وسۆڤێەت بۆ ئەوەی جێگای بگرێتەوە. جێگیری سیاسی بەدوور لە بەرکەوتە سەربازیەکان لە ئەمەریکا ودونیای پیشەسازیدا و هەروەها بەجیا لەجەنگە بازرگانیەکان دەرگایەک پێویستە بکرێتەوە بۆ ئەمەریکا تا ببێتە گەورەترین هێزی جیهان بۆ ئەمەش دوژمنێکی ستراتیجی پێویستە. ئەوەی ئێستا ناوی جمهوری ئیسلامی کەوتووەتە سەر زاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سازدانی ئەم دوژمنەیە لە هەلومەرجی ئێستادا، نەک بۆ ڕووخاندنی ئەو. هەمان ئەو دەستانەی کە دەیانەوێ لە جمهوری ئیسلامی بدەن، لەهەمان کاتدا ژێر باڵی دەگرن بۆ ئەوەی نەکەوێت. فشارەکانی ڕۆژئاوا ئەگەر بگاتە هێرشی سەربازی ئەوا تەمەنی جمهوری ئیسلامی درێژتر ئەکەنەوە. لێدانێکی سەربازی لەم جۆرە لە هەنگاوی یەکەمدا دەستی ڕژێم درێژتر دەکات بۆ ئەوەی سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بکاو لە مەیدانی خەباتی سیاسی دووریان دەخاتەوە. دەسەڵاتداران لەدەوری یەک پلاتفۆرمی ڕاسیستانە و لۆمپنانە وڤالانژیستانە کۆ دەکاتەوە ویەکیان دەخات . – هەنگاوی سەربازی لەدژی جمهوری ئیسلامی لەبارودۆخێکدایە کە بن بەستی ئابوری و ئیفلیجی سیاسی ڕژێم ئاسۆیەکی سوود بەخشی بۆ خەڵک کردوەتەوە بۆ ئیحتیمالەکانی خۆی کەچی دەبێتە فریاد ڕەسێکی ئاسمانی بۆ لەناوبردینی ئەم ئاسۆیە. – ئێمە تێدەکۆشین بۆ ڕووخانی جمهوری ئیسلامی ئێران وە لەدژی هەژموونی نەزمی نوێ لە ئاستی جیهاندا خەبات دەکەین. بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری تەنها هاوڕایی هەیە و ئیمکانی هەیە ئەویش لەگەڵ شۆڕشی کرێکاری وبەدیهێنانی ئازادییە…

  وەرگێڕانی: لە فارسییەوە: سەردار عەبدوڵا حەمە

مەنسوری حیکمەت یەکەمجار لە مانگی ئابی ١٩٩٣ لە ئەنتەرناسیۆناڵی ژمارە ٧ دا بڵاو کراوەتەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.