هیچ مەڵێ

0

 سەرقاڵم  بە ژیانەوە

 پێش خۆر ئاوا 

 سەردانمکە

 کە  هاتی نات کەمە

  هاو بەشی پێکە کانم

 لەگەڵمدا هێمن بدوێ 

 هیچ مەڵێ

کە ئێمە هاوڕێی بادەو

  مەستین

 کە جێت هێشتم بێ 

 ماڵئاوایی بڕۆ

 دەبمە دەمی پێکە کەم و

 سەد ڕستەی شیعر

 ئەنوسم بۆ ئەو خانمەی

 ژوانی مێزێک

  هەردوکمانی کۆ کردەوە

 ڕۆژگارێک تاڵ جودای

  کردین

 بۆیە بەیانی

  کەسەردانت کردم

 سەد ڕستەی شیعرم 

 جێهیشتوە

ژیان بێ لەتەپکەیەکی

  ڕازاوە چیتر نییە

 هەمو لەسەر پانتاییەک

  کۆ کین

لەسەر مل شکاندنی

  یەک

 لەسەر ڕەنگاڵەترین

  ڕستی درۆ

 لە بەردەم گرانترین

 بەبەهاترین پۆشاک

 لە بەردەم ئاوێنە

  تەڵخەکاندا

 بەجوڵەیەکی سەیر

 گرێی بۆینباخەکەی ڕێک

  ئەخا زەردەیەک ئەی گرێ

 بۆ دوانرکەی ئەو

  قامچییەی

 لەڕابردودا بەر پشتی

  هاوڕێ کەی کەوت

 کەئێمەی بۆ بەردەم

  ئەم  پەیژە پڕ شەرمە

  هێنا

دواگرێ تون ئەکەین

 چما بۆ وانەبێ چ بێ شەرمین                        

 

نووسینی: سەلام سەعید                    

Leave A Reply

Your email address will not be published.