شیعر چی یە، پەیوەندی دراماو شیعر چییە؟… ڕێبوار حەمە شەریف
و/ :
ئیلهامە، هەژاندنێکی دەروون دروستە، لە نـاخێکـی ئـارامەوە هـەڵدەقـوڵێـت، بێ لـە ئیلهـــام هـەرچی بڵـێت» دەبێتـــە وتـەو وشـەی پاراو و ئەدەبێکـی داڕشتەیی لە کۆکەرەوەی دێڕ و هۆنینەوە و ڕیزکردنی وشە زیاتر هیچی تر نییە .
زۆرجار وشـەی هـەژێنەرن و کاتین، شیعر بەو مانـایەی کە وشـەکان جـوانن نەک، جەوهـەری شـیعریەکە کە ویستویەتی چی بڵێت.. وە چ پەیامیک بگەیەنێت.
فەلسەفەی شـیعر لـەوەدایە کە شـاعیر بتوانێت لە چەند دێڕێکدا واتاو مەبەست کۆکاتەوە، شـیعر لە قوڵی خـەیاڵێکــدا لەدایک دەبێت کە مەرجە گرێدراوی لۆژیکێک و ئایدیا بێت. دابەش بوونێکـە لە نـێـوان خـود و (خـودگەیی )دا، بـەرەڵاکـردنی هۆشی ئازادە بۆ دەرەوە (خـۆ)٫ تـا بتـوانێت وێـناو کـردە و کـردارە دەرەکییەکـان لەڕێی جـوانبینـینـەوە لە دایک ببێت تاخەیاڵەکان لە وێنەیـەکدا بخاتــە چـوار چـێوەیەکـەوە. شیعر هەموو کاتێک دەتوانێت لەڕێی گـوزارشتێکــەوە خۆی لە دێڕیکـی فەلسەفیانەدا ببینێتەوە.
بێسارانی و مەحوی… دوو نمونەی ئەو باکگراوندە فەلسەفەیەن کە نوقمی تەسەوفن.
هیچ شیعرێک نابێتە شیعر ێک گەر لەناو چیرۆکێک و درامایەکدا ئاوێتە نەبووبێت؛ وەک کارێکی کردەیی (هۆ و پاڵنەرو گرێ)٫ ئەو کات شیعرەکە دێتە دونیاوە.
تەلسمی سێ ڕەهەند و سێ چەمکی میتۆدییە کە بەشێکی گرنگن لەناو شیعردا و هەر بەهۆی ئەو سێ هۆکارو پاڵنەرەوە یەگرێ ی خواردوە؛ دەتوانین کۆپلە شیعرێک وەک ڕۆمانێک بنرخـێنین، بکرێتە ئامڕازێک لەڕوی تەکنیکـی وشـەو و کـردەی درامـا کە .
سینەو هەناسەی شیعرێک دەتوانێت بکریتە ناونیشانێک بۆ کورتە فیلمێک، شیعر نەڕۆمانێکی درێژەو نە چیرۆکێکی ئەفسانییە کە لە خۆوە بێتە لە دایک بوون .
شیعر نابێتە دراما، یەک ئەگەر ئەم سێ هۆکارەی بە پشتەوە نەبێت (هۆ و پاڵنەر و گرێ کان) ئەوە بیرۆکە و درکە شیعر دێنێتە بەرهەم، کەواتە شیعر و دراما دوو چەمکی لێکهەڵپێچراوی یەکترین هەم ئامانج و هەم مەبەستێکیشدا.
شیعر هەر وشە نییە دابتاشرێت وێناش نییە کە بە وشەیەک پیناسەی خۆی بکات، ئەدەب و نوسین لە شـیعردا هەمە چەمکـییەو دەبـێت لە هـەر زاویەیەکەوە هەڵبسەنگێنرێت، واتـای بە شـیعر بوون لە ئەستۆگرێت و بیرۆکە بە دەستەوە بدات .
درۆیەکی گەورەیە گەر بڵێن لە ناو شیعردا جۆری قوتابخانە بونی هەیە! بە بۆچونی من باشترە بووترێت بەسەر قۆناغدا دابەش دەبێت بۆ ڕاستی ئەم قسەش، کێن ئەوانـەی کە لەسـەر کێشی پەنجـەو وێنـاو مۆزیـک شـیعریان نوســیوە یـا دەینووســـن؟ جـگە لە گـۆڕینی ڕســـتە و پاش و پێشــخەر و هێنـانی وشــەی نـوێ – و چ زیادەیەکیان خسـتۆتە سەر ئەم مەیدانە!؟ ڕەنگە تەنها لە ڕووی زمـانەوە شـیعر دەوڵەمەند بووبێت دەنا پۆل بەندی شیعر بەسەر قوتابخانەکاندا بەڕای من نادروستە.
بە کوردی و بە کورتی شیعر یاریکردن بە وشە نییە، بەڵکو دەبێت ئیلهام و هۆو پاڵنەرو درک بێت، نابێتە تێکەڵەیەک لە هەست وسۆز ڕژانێک، هەر ئسلوبێک کە دڵمان بیخوازێت هەر لەگەڵ بەسەر چوونی میزاجماندا شیعرەکەش بەسەر بچێت.