چینی کرێکار و خەڵکی بێدەرەتانی کوردستان قوربانی گرێبەستە ئابوری و بازرگانییەکان!

0

لە20ى ئایاری 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان!!، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، دوو گرێبەستی نەوت‌و گاز لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی HKN Energy WesternZagros Resources  واژۆکرد کە بەهایان بەدەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەندە بۆ بازرگانانی سیاسی هەرێم و ئیلیتی سەرمایە لە کوردستاندا جیگای گرنگی پێدان بوو، وە چەندە لەلایەن میدیای حزبی دەسەڵاتەوە ستایش کرا، بە دەیان بەرابەر لەلایەن بەشێک لە شارەزایانی ئابوری و رۆژنامەنووسان و زوربەی خەڵکی کوردستانەوە کەوتە بەردەم رەخنە و رەتکردنەوە و هەڵدانەوەی فایلەکانی پێشووی گرێبەستە ئابوری و بازرگانیەکان. تەنانەت گومان لە وەهمی بوونی ئەم کۆمپانیایانە هەیە.

ئەوەی کە وای کردووە ئەم گڕیبەستانە و هیچ گرێبەستێکی تری دەسەڵاتی هەرێم، جێگای گرنگی پێدانی جەماوەری نەبێت و لەلایەن بەشێکی زۆری شارەزایان، رەتبکرێتەوە، هۆکارەکەی ئەم ئەزموونە شکستخواردو چاوچنۆکەی هەرێم و بنەماڵە سیاسیە دەسترۆشتوەکانیانە، کە لەگەڵ هەر گرێبەستێکدا، بارگرانی و خەڵکی کوردستان دەخاتە ژێر قەرزی چەند ملیارییەوەو سەرمایەی چەند کۆمپانیایەک و کەمایەتیەکی مشەخۆریش چەند ملیار زیاد دەکات.

گڕیبەستی ٥٠ ساڵەی نەوت و فرۆشتنی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ دا، لە جێگای ئەوەی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان باش بکات و بوژانەوە و هەلی کار و بەهیزکردنی ژێرخانی ئابوری بەدوای خۆیدا بهێنێت، بووە مۆتەکە بۆ جەماوەری کوردستان و دانیشتوانی هەرێمی خستە ژێر باری قەرزێکی دەیان ملیار دۆلارییەوە. فرۆشتنی نەوت بووە بەڵایەک بۆ زوربەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان و خێر و بەرەکەت و نیعەمتێکی ناوازەش بۆ کۆمپانیاکانی حزبەکانی سەر بەدەسەڵات و سەرانیان. جیا لەوانە بەپێی چاودێرانی سیاسی و بەڵگەی دیار تا ئیستا دەسەڵاتی سیاسی هەرێم رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشرێت، بێ ئەوەی داهاتی ئەو نەوتە دیار بێت و خەڵکی کوردستان هیچ سودێکی لێ ببینێت.

گرێبەستی ئەمجارەش لە چاوی خەڵکی کوردستان و هەر ئینسانێکەوە کە ژیان و گوزەرانی چینی کریکار و جەماوەری بەش مەینەتی کوردستانی بۆ گرنگ بێت، بەهەمان شیوەی گرێبەستەکانی پێشوو، لە جێگای ئەوەی ببێتە مایەی باشبژێوی و زامن بوونی لانی کەم خزمەتگوزارییەکان، بەپێی ئەزموونی پیشوو دەبێتە مایەی خراپترکرن و وێرانتر کردنی ژیان و گوزەرانیان و کەڵەکەکردنی قەرز لەسەر خۆیان و نەوەکانی داهاتوو، لە بەرامبەردا مشتێک سەرمایەداری حزبی و هاوبەشەکانیان، سەرمایەکانیان هەلدەکشێت.

چینی کرێکار و جەماوەری بەش مەینەتی کوردستان، مافی خۆیانە بەچاوی گومان و بەئەزموونێک کە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە هەیانە، دژی هەر گرێبەستێکی ئابوری وبازرگانی بن، کە ئەم دەسەڵاتە و کۆمپانیا ڕێپێدراوەکانیان، ئیمزای دەکەن، چونکە هەموو گرێبەستێک قەرزەکانی سەر هەرێم و هاوڵاتیانی زیاد دەکات و داهاتی کۆمەڵێک مشەخۆر و تاڵانچی بەرەو هەڵکشان دەبات.   

بۆپێشەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.