نەوت تەواو بوو ئێستا نۆرەی غازە!!…نووسینی: رێبوار یاسین

0

سەبارەت بە گرێبەستی غاز؟

لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دوو گرێبەستی گرنگی نەوت و گاز لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی HKN Energy و WesternZagros Resources واژۆ کرد، کە بەهایان بە دەیان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

کێڵگەی تۆپخانە و کوردەمیر، لە بنەڕەتدا یەک کێڵگەیە، لە سنوری سەنگاوە دەست پێدەکات تا شاخەکانی داری خلە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی پێشتر، کێڵگەکان بە کێڵگەی بچووک بچووک دابەشکران تا بدرێن بە بەڵێندەرو کۆمپانیای زیاتر. کێڵگەی میرانیش لە بازیانەوە دەست پێدەکات تا شاخی پیرە مەگرون.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئەم دوو کێڵگە بە بەهای ١١٠ ملیار وزەیان تێدایە؟

ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ئێستادا دەیکات، تەنها بۆ ریکلام و شۆی ئیعلامییە. ئەگەر ١١٠ ملیار بەو مانایە بێت، ئەوا ئەم دوو کۆمپانیایە لە ئێستاوە تا ٣  ساڵی داهاتوو ئیش دەکەن، هەموو ئەو بڕەی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم دەستیان دەکەوێت ــ لە کرێکار و وەستا تا شۆفێر و راوێژکار و مەسئول و حیزب چی. هەمووی بەو بڕە دەخەمڵێندرێت. لەکاتێکدا، رەنگە دوو سبەی نرخی وزە بگۆڕێت. واتە ئەمە جۆرێکە لە خەیاڵ خۆشی و پێوانەیەکی هەڵەیە.

ئەوەش ڕوونە: لە ڕابردودا، بەهۆی نەوتەوە، خەڵک قەرزار کرا. تەنانەت زستانان، زۆرینەی خێزانەکان بەهۆی گرانی سوتەمەنیەوە ناتوانن دوو ژوور گەرم بکەن.

کەواتە، ڕای گشتی مافی خۆیەتی بزانێت:

ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە چییە و چۆنە؟ پشک و بەشداریەکان چۆنن؟ حەقیقەتی کۆمپانیاکان چییە؟ سودە داراییەکانی ئەم گرێبەستە بۆ خەڵک چییە؟

ئایا لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەدا هاتووە کە پێش هەموو شتێک گاز بە بۆری و بە نرخێکی هەرزان بگاتە خەڵک؟ یان چی؟!!

هەروەک پێویستە ڕووی بکرێتەوە بە باڤڵ تاڵەبانی، جەنابت وتوت:

“مەگەر بە سەر لاشەی مندا پرۆژەی غاز و بۆری غاز لێبدرێ.”

کەواتە وا دیارە: ئێوە ئۆکەیتان کردووە، بۆیە مەسرور بارزانی گرێبەستی کردووە؟!

لە ڕابردودا، عیماد ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و هتد. دەیانوت:

“ئێمە ئاگامان لە وردەکاری پرۆسەی نەوتە.”

مام جەلال لەگەڵ بەرزانی سوکانی نەوتەکەیان بادا.

کەچی لەم دوایەدا، ئێوە ویستان خۆتان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە.

ئێوە وەک یەکێتی و سەرۆکی یەکێتی دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی بە ئەندازەی پارتی. فەرموون، ڕای ڕوون و ڕاشکاوی خۆتان لەسەر ئەو گرێبەستانە بۆ خەڵک بخەنە ڕوو.

هەروەها، پێویستە هەر لە ئێستاوە، هێزە موعارەزەکانیش هەڵوێستی خۆیان هەبێت.

خەڵک مافی خۆیەتی بگوترێت:

“چەندمان لە نەوتەکەی نێچیرڤان بارزانی هەڵکراند، هەر هێندەش لە غازەکەی مەسرور هەڵدەکڕێنین.”

بێ دەنگی پەرلەمان و بێ ڕووناکی؟

یەکێک لە ناتەواوترین بابەتەکان لەسەر ئەم گرێبەستە، نەبوونی دەنگ و ڕۆڵی پەرلەمان و ڕەخنەی گشتییە. بە پێی بنەماکانی حکمرانییەکی دیموکراتی، گرێبەستێکی ئەم قەبارەیە دەبێت لە ڕێگەی یاسا و بڕیاری پەرلەمان و ڕووناکییەکی گشتی بڕیار بکرێت.

ئایا ئەمە دەبێت دەستپێکی نوێی قەرز و کێشەی مووچە بێ؟

لە هەرێم، قەرزە گشتییەکان و نەبوونی مووچە بە کاتی خۆیدا گرنگترین کێشەی ژیانەوەی خەڵکن. بەڵام بە واژۆکردنی گرێبەستێکی بێ ڕەخنە، بێ سەروەری پەرلەمان، و بێ تێبینی لە ماف و یاسا، خەڵک ئەو هەستیان دەکات کە:

ئایا ئەمە تەنها قەبارەیەکی نوێیە بۆ کۆنکردنەوەی گەندەڵییەکی کۆن؟

پەیوەندیدان بە حکومەتی عێراق:

حکومەتی عێراق ڕوون دەکاتەوە کە:

مەسرور بارزانی، لە بەرژەوەندی عێراق و گەلی کوردستان مامەڵە ناکات؛ بەلکو لە بەرژەوەندی بنەماڵە، حیزب و هاوپەیمانە بیانییەکان مامەڵە دەکات.

هەر ڕێککەوتنێک بەبێ لێپرسینەوە:

  • قەیرانی ئابووری قووڵتر دەکاتەوە.
  • بۆشایی لەگەڵ بەغدا زیاد دەکات.
  • مەترسی ململانێی مەدەنی و گۆشەگیری نێودەوڵەتی زیاد دەکات.

پرسیارە سەرەکییەکان

١. لە چوارچێوەی چ شەرع و دەستوورێک ئەم گرێبەستە ڕوویداوە؟

لە غیابی پەرلەمان و دامەزراندنی نەوەیەکی دیموکراتی، هیچ دەسەڵاتێکی حکومەت ناتوانێ گرێبەستی بەو قەبارەیەی دارایی و وزەیی بکات.

٢. ناوەڕۆکی گرێبەستەکە چیه؟

  • بەشداری و پشکی حکومەتی هەرێم چییە؟
  • سودە داراییەکان بۆ کییە؟
  • کێ فەرمی سەرپەرشتی ئەم گرێبەستە دەکات؟
  • داهاتەکە بۆ خزمەتی گشتی دەچێت یان بۆ ئەنجامی سیاسەتی تایبەتی؟

٣. ئایا لە ناو گرێبەستەکەدا بڵاوکراوەتەوە، کە پێش هەموو شتێک گاز بە نرخێکی کەم بەرەو خێزانەکان بگات؟

بەپێی ئەو بەها و قەبارەی گرێبەستە، پێویستە پێشبینی بەرزترین سود بۆ هاووڵاتییانی هەرێم بکرێت، نە تەنها بۆ فەرمی نوێنەرانی دەسەڵات.

هۆشیاری و داواکاری

  • گرێبەستی بێ ڕووناکی، بێ دەنگی پەرلەمان، و بێ ڕەخنەی گشتی، دەتوانێت سەرەتا بێت بۆ قەرزێنانی نوێی هەرێم و گەورەکردنی کێشەی سوتەمەنی و نائەرکەی مووچە.
  • نوێنەرایەتی ئەمریکا و حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەرپرسیارەتی بزانن لە پشتگیری یاساسازی و بنەماکانی دیموکراسی.
  • ئەم گرێبەستە، ئەگەر بە شێوەیەکی نادیار و نادروست پێشکەش کراو بێت، بە تەواوی دژە بە مافەکانی خەڵکی هەرێمە.

نەبونی بەرپرسانی ئەمریکی لەمەراسیمی واژۆکردن:

گرێبەستەکان لە ژووری بازرگانی ئەمریکا واژۆکران، بەڵام هیچ بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکی ئامادەنەبوو. تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی لەسەر ئەم گرێبەستانە قسەی نەکردووە. ئەمەش سەرنجی ڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی کوردستان ڕاکێشاوە، چونکە گرێبەستەکانی بەو قەبارەی گەورەن (١١٠ ملیار دۆلار بە گوێرەی بەیاننامەی حکومەتی هەرێم)، چاوەڕواندەکرا بەرپرسانی ئەمریکی تێیدا بەشداربن، بەتایبەتی کە قەبارەکە سێ هێندەی بازرگانی ساڵانەی نێوان ئەمریکاو تورکیایە.

کۆتایی:

کێشەی مووچە، نەوت، ناسەقامگیرییەکانی بەغدا، گرێبەستی گاز… هەموویان دەستپێکێکی نوێن بۆ داخستنی بابەتێکی گەورەن لە مەیدانی ڕاگەیاندن و ڕەخنەی گشتی.

بەپێی بنەماکانی دیموکراسی، داواکاری گشتییە:

  • ڕووناکی
  • بەرپرسیارێتی
  • گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ نێوان خەڵک و پەرلەمان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.