موچەخۆران لە ململانێی سیاسی نێوان دەسەڵاتی بەغدا و هەرێمدا دەبێ چی بکەن؟
لەگەڵ بەردەوامی و لەدرێژەی دواکەوتنی موچەدا لەماوەی ١١ ساڵی رابردوودا، ٢٨ ئایاری ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی موچەی مانگی ٥ لە ڕێگەی نووسراوەیەکی فەرمییەوە حکومەتی!! هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، کەبەپێێ بریارەکانی دادگای فیدرالی لەمەو دوا، ناتوانن بەردەوام بن لە ناردنی موچە بۆ هەرێم. بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی، دەسەڵاتی هەرێم لە ماوەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پشکی خۆی كە 12.67% بەزیادەوە وەرگرتووە. جیا لەوانە وەزارەتی دارایی عێراق، دەسەڵاتی هەرێم تۆمەتبار دەکات، بە پابەند نەبوون بە ڕیکەوتنەکان لەوانە، رادەستکردنی نەوت بۆ سۆمۆ، نەناردنی داهاتە نا نەوتییەکان و تەوتین نەکردنی موچەی فەرمانبەران.
ئەم بریارەی وەزارەتی دارایی عیراق، کە پشت بەستووە بە ڕیکەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پشکی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم، دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و بەتایبەتی پارتی تەنگەتاو کردووە. بەتایبەتیش لە کاتێکدا ئەم بڕیارە دەرکرا، کە پارتی و شەخسی مەسعود بارزانی هەرەشەی لە مامەڵەی بەغدا دەکرد بۆ ناردنی موچەی مانگانەی هەرێم، کەچی لە وەزارەتی دارایی عیراق، بە فەرمی راگرتنی موچەی راگەیاند.
راگرتنی ناردنی موچە و بودجە بۆ هەرێم، دەسەڵاتی هەرێم و بەدیاریکراوی پارتی رووبەرووی ئەزمەیەکی قوڵ کردەوە. پارتی و دەسەڵاتی هەرێم، کە دەستیان لەهەموو سەرچاوەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم گیرکردووە و ئامادەنین بەشیکی زۆر کەمیشی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتگوزاری و موچەخۆران، تەرخان بکەن… هاوکات ئامادەی پابەند بوون بە هیچ کام لە ڕیکەوتنەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا نین. جیا لەوانە لەبەر رۆشنایی روداوەکانی ساڵی رابردوی ناوچەکە و لێکەوتەکانی لەسەر عێراقدا، پارتی پێی لێ راکێشاوە و هەرەشە لە دەسەڵاتی بەغدا دەکات. ئەوە لە کاتێکدایە دەسەڵاتی هەرێم و پارتی هیچ کارت و ئەلتەرناتیفێکی دیاریکراویان بۆ پشتی ئەو هەرەشانەیان بەدەستەوە نییە. ئەوەی پارتی پێوەی دەفشێت و هەرەشەی پێدەکات پشتیوانی و لێدوانی چەند کاربەدەستێکی پلە لەخواری ئەمریکایە بۆ گرێبەستە تازەکانی نیوان هەرێم و دوو کۆمپانیا لەسەر فرۆشتنی غاز، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتی بەغدا، ئەو ڕیکەوتنە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و ئایندەی ئەم گرێبەستانە نادیارە.
پارتی لەم دۆخەدا کە لەبەرامبەر بە هەرەشەکانییدا، رووبەرووی وەڵامێکی سەختی بەغدا و راگرتنی ناردنی موچە بۆتەوە، لەلایەکەوە دەستەو دامێنی حزبەکانی ناوخۆی هەرێم و هاندان و وروژاندنی جەماوەری و لەلایەکی تریشەوە تا رادەی وەرخستنی کەمپەینی دژە عەرەب بوون هەنگاو دەنێت. لە هەرێمدا بەشی زۆری حزبەکان ئامادەی کۆبونەوە و چوون بەدەم بانگەوازەکەی بارزانییەوە نین. جەماوەری کوردستان و فەرمانبەرانیش هیندەی دەسەڵاتی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانن و هێندە بەغدا بەهۆکار و خەم سارد نازانن. بانگەشەی ناسیونالیستی پارتیش بەرامبەر بە خەڵکی عەرەب زمان و خستنە گەری ماشێنی “موچە و کەرامەت” بایی سەرە دەرزییەک خانەوادە موچەخۆرەکان، فریو نادات.
دیارە چەند دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و بەتایبەتی پارتی بەرپرس و تۆمەتبارن بەرامبەر بە پرسی و موچە و شان خاڵی کردنەوەیان لەبەرامبەر بەخەڵکی کوردستان و فەرمانبەران و پرسی دارماندنی خزمەتگوزارییەکان و تاڵان و دزی ئاشکرای دەسەڵات، هێندەش دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەڵی بەغدا بەرپرسیارن لەم دۆخەی خەڵکی کوردستان و فەرمانبەران.
دەسەڵاتی بەغدا باش دەزانێت، داهات و سەرچاوەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتی و قوتی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دەسەڵاتی حزبەکانی بۆرژوازی کوردەوە تاڵان دەکرێت، کەچی لە جێگای ئەوەی رێکاری یاسایی و پێویست لەبەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بگریتە بەر و سزای ئەوان بدات، پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتە ڕیگایەک بۆ کێبەرکێی ململانێکان و یەکلاکردنەوەی کیشەی ڕیکەوتنامەکان لەگەڵ دەسەڵاتی تاڵانچی هەرێم.
خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی موچەخۆران… لە کاتێکدا پێویستە یەخەی دەسەڵاتی هەرێم بگرن و لە ڕیگای وەرێخستنی بزوتنەوەی نارەزایەتی گەورەو رێکخراو و سەراسەرییەوە مافی زەوتکراوی خۆیان وموچە لە قورگی تاڵانچیانی هەرێم دەربهێنن و بانگەشە پوچ و فریودەرانەکانیان، لە پەیوەند بە “کەرامەتەوە” بەکردەوە وەڵام بدەنەوە، ئاواش پیویستە رووبەرووی دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەڵی بەغدا بن و رای بگەیەنن کە نەناردنی موچەی فەرمانبەران، سزادانی موچەخۆرانە، نەک تاڵانچیانی گیرفان گەرم و ژیانی فیرعەونی حزبەکان و بنەماڵە ملیاردێرەکانیان. هاوکات پێویستە خەڵکی کوردستان و فەرمانبەران ئەوە وەک راستیەکی سەلماو ئەزموونکراو بە رای گشتی عێراق بڵێن، کە حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و وەزیرو گزیر و ئەندام پەرلەمانەکان و سەرۆک کۆمار و … دوور و نزیک نوێنەرایەتی خواست و ویستەکانی خەڵکی کوردستان ناکەن و بەشێکن لە ماشینی دزی و تالانی و بەریکەر لە دەسەڵاتی تاڵانچی ومافیایی هەرێم… خەڵکی بێبەش و نەدار و فەرمانبەرانی کوردستان، لەگەڵ خەڵکی بێبەش و جەماوەری عیراقدا هاوچارەنووسن و پیویست دەکات خەباتیان دژی دەسەڵاتی بۆرژوازی تاڵانچی بەغدا و هەرێم لێکهەڵپێکن.
بۆپێشەوە