کارەبای ٢٤ کاژێری یان ڕووتاندنەوەی خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت!…رێبوار ياسين فتاح
قوباد تاڵەبانی ده‌ڵێت : “هەژماری من دەستبەکاردەبێت و پڕۆژەی ڕوناکی لە بەرژەوەندی کەمدەرامەتانە”
دەسەڵاتێک بازرگانی بکات بە میللەتی خۆی… وخەڵکی خۆی برسی بکات ,ئیتر سوودی چییە؟
خزمەتگوزاری کارەبا، مافى هەموو هاووڵاتیەکە پێشنیارە پڕۆژەیەک بۆ دابینکردنى کارەباى (٢٤ کاتژمێر)ى بەردەوام بۆ هاووڵاتیان بەبێ بارگرانى لەسەر بژێوى ژیانیان”
لە (پرۆژەی ڕووناکی)ی گیرفاندا، مووچەی ٤٥ ڕۆژیی، هەر بەشی پارەی فتیلە داگیرساندنێک دەکات!
“ئەم پڕۆژەیەی حکومەت بگاتە ماڵەکەت، دەبیتە کرێچی!”
پەیامێکی گرنگ بۆ خەڵک و حکومەت!
قوباد تاڵه‌بانى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى وردى له باره‌ى نرخى كاره‌باى پڕۆژه‌ى “رۆناكى” هه‌بێت باس له‌وه ده‌كات نرخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیانى هه‌ژاره.
به‌راوردێكى نا لۆژیكیش ده‌كات و ده‌یه‌وێ كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده به‌راورد بكات به‌و نرخه‌ى ئێستاى پڕۆژه‌ى روناكى.
نرخى كڕینى یه‌ك كیلۆ وات كاره‌با له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له وێستگه‌كانى (هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵ و دهۆك و خورمه‌ڵه) 43 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت. له وێستگه‌ى (هه‌ڵمى خه‌بات و باعه‌درێ) ته‌نها 23 دینار به 38 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.
كۆى گشتیى نرخى یه‌ك كیلۆ وات به (به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردن، گواستنه‌وه، چاككردنه‌وه، ئۆپه‌ره‌یشن و كارمه‌ند) 108 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.
ئێستا ئه‌وان كه‌مترین نرخ 72 دینار ئه‌گه‌ر 400 كیلۆوات به‌كاربهێنى (كه هیچ نییه) دواتر نرخه‌كه بۆ یه‌ك كیلۆ وات ده‌بێته 165 بۆ 350 دینار.
كه‌واته حكومه‌ت نه‌ك نرخى پاڵپشتیكراو (السعر المدعوم)ى بۆ كاره‌با نییه، به‌ڵكو قازانجێكى زۆریش له فرۆشتنى كاره‌با ده‌كات!
قوباد تاڵه‌بانى، كه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته به ته‌واوى ئاگادارى ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بڕدرێت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به تیمى ناوبراوه‌و نییه و ئاگاشیان له‌وه نییه كه ئه‌وان چ پلانێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه!
جه‌ماعه‌تى پڕۆژه‌ى “رۆناكى” پلانى خه‌رجكردنى زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارى دیكه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى جگه له‌وه‌ى كاره‌باى ده‌زگا حكومییه‌كان بكه‌نه سیسته‌مى وزه‌ى خۆر. له هه‌مانكاتدا ده‌یانه‌وێ له‌و بڕه پاره‌یه‌ى ته‌رخانكراوه به ناچارى بۆیله‌رى ماڵان بكه‌ن به سیسته‌مى وزه‌ى خۆر و دووباره بارگرانى له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروست بكه‌ن و پاره له هاووڵاتیان وه‌رگرن.
قسه و ره‌خنه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه ئه‌وه‌یه؛ كه نرخى یه‌ك كیلۆوات كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ناوچه‌كه و وڵاتان زۆر گرانه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ داهاتى تاك و خێزان یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئێستا قوباد تاڵه‌بانى پێویسته هاوشێوه‌ى پڕۆژه‌ى “هه‌ژمارى من” له لایه‌ن مه‌سرور بارزانى تیمێكى بۆ بنێردرێت تاوه‌كو بۆى روون بكه‌نه‌وه حكومه‌ت چه‌ند قازانج ده‌كات له پڕۆژه‌ى روناكى چه‌ند پشكى ئه‌وان و ئیداره‌ى گشتیى حزبه‌كه‌یه‌تى؟