درۆ دەکەن…

0

چ بێ پەردە درۆ دەکەن

لە خاکی گەرمە بازاڕا

باسی ئازادیم بۆ دەکەن !

دوا تنۆکی ئاویان دزی

دوا گوڵەوەچنەی گەنـم و

دوا بریسکەی چاویان دزی

دوا هەناسەی بـایـان دزی

نزای دەستی هەڵبڕاوی

خێڵی بێ پەنـایـان دزی

سیحری مانگە شەویان دزی

بۆن و بەرامەی خەیاڵ و

تام و چێژی خەویان دزی

دوا بزەی سەر لێویـان دزی

دوا چپەی بن گوێی ئومێدو

دۆندی شکۆی کێویـان دزی

چ بێ پەردە درۆ دەکەن

لە خاکی گەرمە بازاڕا

باسی ئازادیم بۆ دەکەن !

 

بەندی علی

Leave A Reply

Your email address will not be published.