ژوانێکی تائەبەد…

0

 وەرە گوڵم

 تۆ ڕوح کێشم ـ بە

تۆ یەکەم ئەوین و 

کۆتا ئەوین بە

فریشتەکان 

ھەڵفڕێنەو تۆ تەنیا بمنوسەو

بە دڵی خۆت بپرسم،

 یەکەم نامە و

یەکەم فۆن و

یەکەم عیشق و

یەکەم ژوان،

ڕاسگۆ بووم گەرلە وەڵامێک

 تۆ بە ئاوی لێواوەکانت

 بسمیلم کە،

هەر بە پرچی خاوت

کفن و دفنم بکە

با لێوان و

کۆڵمێک لە ڕەنگی ئەرخەوانیت

با کێل و،،،

 بەردی ئەلحەد بێ و

باژوانی ئەم جارە شمان ،،

ژوانێکی تا ئەبەد بێ

ژوانێ …

کە شایستەی خۆشەویستی

 دونیای پڕلە ئەفسونێ

دونیای تەژی لە خەیاڵ و 

دونیای بوونی …ژنێ  .

 

( گۆرانی)

Leave A Reply

Your email address will not be published.