هەژمارەکەی یەکێتی یان تەوتینی ئێمە؟ تەوطین مرۆڤ سەربەرز دەکات هەژماری چەتەکان یەکێتی و پارتی سەرشۆر دەکات! … نووسینی: رێبوار یاسین
زیاتر لە 34 سال یەکێتی و پارتی بەناوی حکومڕانیەوە وەک برا بەش سەروەت و سامان و خێر و بێری ئەم وڵاتە دەدزن و دەیخۆن. ئاخر لەماوەی حکومڕانیدا چ بڕیارێک چ کارێکتان کردوە بۆ پڕکردنێ گیرفانی خۆتان ونەوەکانتان نەبوبێت!!
لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی یەکێتی بە سێت پەیمان و بەڵێنی بە جەماوەری حزبەکەی ئەدا، خەڵکی یەکێتی ئومێدێکی زۆریان بە سەرۆکە خوێن گەرم و پڕ جۆشەکەیان هەڵچنی بوو، زۆر هیوا خواز بوون لە پاشکۆیەتی پارتی ڕزگاریان بێ و ستۆپێک بە دەسەڵاتە ڕەهاکانی پارتی بکەن و شەراکەتێکی ڕاستەقینە دروست بکەن لە حوکمڕانیدا، چی دی هەست بە لاوازی نەکەن بەرامبەر به پارتی حوکمڕان، وەعدی وەستاندن و تەوتین و وەرگرتنەوەی هەولێر لە کۆتاییدا بوو بەوەی کە سەرۆکی یەکێتی خۆشحاڵە ئەتوانێ جەنابی سەرۆک وەزیران ببینێ و قسەی خۆش بۆ یەکتر بکەن، هەر بە قودرەتی قادر دەنگوباسی تەوتین نەما ئێستا هەژماری مەسرور هی بافڵیشە، چونکە جەنابی سەرۆک وەزیران تیمێکیان نارد بۆ لای کاک بافڵ و تێیان گەیاند کە ئەم هەژمارە چۆنە!
کورد ئەڵێ (قسە کەوته زارێ کەوتە شارێ) جائەم قسانەی سەرۆکی یەکێتی یان ئەبوو نەیکات یان کە کردی دەبێ بزانێت کە ئەمە بەڵێن بوو بە لایەنگرانی خۆی داوە. حەق وابوو کە له پای بەڵێنەکانی بووەستێ، نەک سبەی لەبری وەعدی ئەو تەوتینەی که دابووی فۆرمی هەژماری مەسرورمان به زۆر پێ پڕ بکرێتەوە.
ئێستا هەموو هێلکەکان لە سەبەتەی پارتین و لەسەر هێلکە سەوزەکانیش بە خەتێکی جوان نوسراوە زەرد، وا بڕوات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو مەگەر لە بری بەڵێن سەوزەڵە خانم بۆ لایەنگرانیان بڵێن.
لەسەرو بەندی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەماندا بۆ خۆڵ کردنەچاوی لایەنگرانی خۆیان و خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان سەرۆکی یەکێتی زۆر ئازایانە بڕیاریدا کە دژی هەژماری من بێت، بەڵام بەداخەوە زۆری نەبرد لە پێناو دابەشکردنی کێکی پۆستەکانی حکومەت و ڕازیکردنی دڵی پارتی ترسنۆکانە پشتی لە بەڵێنەکانی خۆی کردو خەڵکی زوڵم لێکراو تەنانەت ئەندامان و لایەنگرانیشی کرد، بۆیە پێویستە ئەم هەڵوێستانەی سەرۆکی یەکێتی لە بەرچاو بگیرێت و لە کات و ساتی خۆیدا بدرێتەوە بەڕویدا و چیتر خەڵکی کوردستان بڕوا بە بەڵێنەکانی یەکێتی و سەرۆکەکەیان نەکەت
و هەردوو دەسەڵاتی کوردی دوو ڕوی یەک دراون…..
پارتی و یەکێتی، وەكو دزەکانی سەر سنوری مەکسیک!
پارتی و یەکێتی، بە پاش دزیی جوڵانەوەی چەرخوفەلەک (نون نون)، هەڵبژاردنی پارساڵیان لە خەڵک دزی.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە غەنیمەتەکە دابەش بکەن.
ئەوان وەکو دز و بانکبڕەکانی ناو فیلمە وێسترنەکانی ئەمریکا کە عادەتی لە کۆتایی فیلمەکاندا، لەسەر سنوری مەکسیک یەکدەگرنەوە بۆ دابەشکردنی پارەکان و دواتر ئاودیوبون، خەریکی دابەشکردنی غەنیمەتن.
زۆربەی کات وەکو ئەوەی پارتی و یەکێتی ئێستا تێیکەوتوون، دزەکان لە دەققەی ئەخێر کێشەیان بۆ دروست دەبێ و هەر هەموویان سیلاح لێک رادەکێشن. هەمووی دەستی لەسەر پەلاپیتکەیە، نە کەس تەقە دەکات و نە کەسیش سیلاحەکەی دێنێتە خوارێ.
عاقیبەت دوای ماوەیەک یەکێک لەو حاڵەتانە روودەدات، یان هەموو لێکڕا تەقە دەکەن و یەکتر بەردەدەنەوە و پارەکە لەو گۆڕە دەمێنێتەوە، یانیش یەکێکیان هەمووان بەخۆ دێنێتەوە، دەڵێ با بەعادیلانە دابەشی بکەین و دەیکەن.
ئەو فلیمەی ئێستا پارتی و یەکێتی دەیگڕن، بەزمی ئەو دزانەیە کە لە کۆتاییدا، کەس کەس بەرناداتەوە و بگرە پارەکە دابەش دەکەن و ئاودیوی سنور دەبن. وەک چۆن لە ئێستاوە لەسەر هەژمار رێککەوتوون، وردە وردە لەسەر ئەوانی دیکەش رێکدەکەون.