ئایار  ڕزگاری له كۆیلایەتی کاری کرێگرتە لە گرەوی سەرکەوتنێکی  سۆسیالیستی و کرێکاریدایە!… نووسینی: ئیبراهیم حسێن

0

جیهان لە هەلومەرجێکی تایبەتدا گیری کردووە. لە دڵی دنیایەک سەروەت و سامان کە چەندین و چەندان جار بەسە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ بتوانێ ژیانێکی ئازاد و خۆشبەخت بژی، بتوانێ بە پێی توانای بەشدار بکا لە بەرهەمێنانی کۆمەڵایەتیدا و بە پێی نیاز و پێویستیەکانی خۆی لە بەرهەمی کاری کۆمەڵایەتی هەڵبگڕێ، کەچی زۆرینەی مرۆڤایەتی تەنیا لە ڕێگەی هێزی کار فرۆشیەوە دەتوانێ بمێنێتەوه.تەنیا بە مەرجی فیداکردنی ژیان و کا ت و تەمەنی خۆی بۆ کارکردن لە پێناوی سەرمایەدا دەتوانێ سەرپەنایەکی هەبێ، دەتوانێ خوردوخۆراک وجلوبەرگ و هاتوچۆ و لانیکەمی ئەوشتانەی هەبێ کە مەرجی مانەوەیەکی سادەن. ئەمە کرۆکی دنیای ئەمڕۆیە.

 دنیای ئازاد، مەیدانی ئەم کڕین و فرۆشتنە ئازاد و ناچاریەی توانستی کاری بەرهەمهێنەرانی راستەوخۆی سەروەتە. لە پشتی ئەم زەرق و بەرقەی دنیای ئازاد، ئەم کۆیلایەتیەی کاری کرێگرتە ڕاوەستاوە. لە پشتی هەموو کۆنەپەرەستیەک، لە پشتی ئیستیبداد و داماوی و وێرایەنیەک ئەم ڕاستییە قێزەونە هەیە و تەنیا ڕزگاڕی واقێعیش، ڕزگاربوونە لە کۆیلایەتی کاری بەکرێ و بەو مانایەش بە بێ ڕزگاری و سەرکەوتنێکی سیاسی سۆشیالیستی و کرێکاری، ژیان دەبێتە بازنەیەکی بەردەوامی دوبارە بونەوەی ئەم بە فیرۆدانە بێهودەیەی ژیان. ئەگەر نا ئاسودەیی و ژیانی بەختەوەر خەون و محالە.

ئەگەرمرۆڤی ئەمرۆ لە دڵی ئەم دەریای سەروەتە دا ناچارە ئەم شێوە ژیانە بژی، ناچارە خۆشی و تەمەن و ئازادی و تەمەنی خۆی بفرۆشێ بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، هۆکارەکەی ئەوە نییە کە عەقڵی پێناشکێ، هۆکارەکەی ئەوە نییە کە مرۆڤی ئەمڕۆ هێندە وەحشی ببیت کە تێنەگا و پێی قبوڵ نەکرێ کە دەتوانێ جۆڕێکی تر بژی، کە پێی قبولنەکرێ کە دەکرێ ژیانی خۆی بە جۆرێکی تر ڕێک بخا، بەڵکو هۆکارەکەی ئەم کۆیلایەتیە چینایەتیەی کاری بە کرێیە و ڕیشەی لە مەنتیتقی وەحشیانەی سیستەمی چینایەتی دنیای ئەمرۆدایە. ئەم کۆیلایەتیە مۆدێرنە بە هەر پەردە و تەپوتۆزێکی ئایدیلۆژی ومەعنەوی دابپۆشرێ، لە هەر قالب و شێوەیەکدا پیادە بکرێ، سەرەنجام بە زۆر و قەهر ماوەتەوە و راوەستاوە. دینەکان، زیندان شکەنجەگاکان، پۆلیس و سوپاکان، دادگا و دادگوستەریەکان، سیستەمی قەزایی و فەرهەنگی و ئەخلاقی ئەم دنیایە، بۆ ئاسایی و سروشتی نیشاندانی ئەم شێوە کۆلایەتیە مۆدێرنەیە.

بەو پێیە رزگاری لە دنیای ئەمڕۆدا دا تەنیا دەتوانێ رزگاریەکی سۆشیالیستی و کرێکاری بێت و  ڕزگاریەکی لەو چەشنەش بە ناچار تەنیا دەتوانێ لە ڕێگەی سەرکەتنێکی سیاسی سۆسیالیستی و کرێکاریەوە بەدی بێت.

دنیای پاش هەرای کەوتنی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم بە راددەی پێویست تاریک و سامناکە، بەڕاددە پێویست ڕاسترەوانەیە کە تەنانەت موددەعیانی تا دوێنێی باڵاتر بوون و ئەزەلی و ئەبدی بوونی سەرمایەداریش کە دەیانگوت ئەم کۆیلایەتیە بە ڕواڵەت ئازادە،  تەنیا شانسی مرۆڤە بۆ ژیان و دوا فۆرمی گونجاوی ژیانە بتوانن شەکری زیاتر بشکێنن.

 

ئایار لێدانی دڵی زیندوی ئەم ئومێد و قبوڵ نەکردنەیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.