نهێنی مانەوەی ئێوەی دەسەڵاتدار ئەم ماوە درێژە، لەبەر زیرەکیتانە یان ساختەچێتی…؟ … دڵدار لوقمان

0

ئێوە وەک بوکەڵەی دەستی ئیقلیمی و نوێنەر و ڕاسپێردراوی سیستەمی هەڵوەشێنەر و وێرانکردنی پەروەردە و تێکدانی کۆمەڵگە و نەهێشتنی بەها بەرزە ئەخلاقی و هەڵتەکێنەری پەیوەندیە سەلیمەکان و بێحورمەت کردنی قدوە و مامۆستا و چینە جوانەکانی کۆمەڵگە و دوبارە داڕشتنەوەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و خیانەت و سیاسەتی ناحەکیمانەی خۆتان ئاسا و کاول کردنی گشت بەها جوانەکان.
ئەمە نهێنی مانەوەو درێژە کێشانی ئەم دەسەڵات و ملهوڕیەتانە، ئەگینا ئێوە یەک زەڕە ئەقڵی ئیداری و سیاسەتی حوکمڕانی و ئیخلاسی نیشتیمانی و تەنانەت قەترەیەک دڵسۆزیتان بۆ نیشتیمان نییە.

بۆیە بخۆن و بخۆنەوەو ڕابوێرن تا لەسەر ئەم سیاسەتە خۆفرۆشی و خاک فرۆشیە بن و بەناوی نزای نیشتیمانیەوە خەریکی تێکدانی ئەو بەها ئاینی و ئاکارە بەرزانە بن کە چەندین ساڵە ئەم کۆمەڵگەیان ڕاگرتوە، ئەوا کەس لە ئێوە باشتر نییە کە ببێتە جاشی ئیقلیمی و کەرت کەرت خاک و ناموس!! و ژێر ئەرز و سەر ئەرزی نیشتیمان بفرۆشێت و لە کۆتایشدا شوێنی ئێوە گەرم و میللەت سارد و سڕ دەبێت نائومێد.

ئێوە زیرەکتر و زوتر ئەم کۆدی مانەوەی دەسەڵاتەتان دۆزیەوە بۆیە مانەوەتان جارێ مسۆگەرە تا تەواو دڵی گەورەکانتان خۆش نەکەن و پەروەردە و تاک و کۆمەڵگەو خێزان وێران نەکەن.

ئێوە لە هەمو ساختەچیەکی سیاسی تر باشتر دەرستان لە چیرۆکی انور سادات وەرگرت، بۆیە هەرگیز ئومێدی باش بون بە ئێوە نییە، مەگەر لای کۆیلەکانتان سەرۆک و سەرکردە بن ئەویش بەرامبەر پارچە نانێک یان پارچە ئێسقانێک.

ئەوەش چیرۆکی ئەنور سادات.
…………………………………………………………………………
خێزانی ئەنور سادات ئەڵێ ئەنور عادەتی وابوو دوای نیوەڕان دەهاتەوە لەگەڵ ئێمە نانی دەخوارد، ڕۆژێک هاتەوە زۆر بێ تاقەت بوو وتم چییە؟ وتی ئەمڕۆسەفیری دوو وڵات هاتبوون داوای چەند شتێکیان دەکرد، ئەگەر وابکەم هەتاهەتایە ئەم گەل و وڵاتە ئەبێ لەنەهامەتیدا گوزەران بکات.
وتم دەی چی بوو؟ چیت پێوتن؟،وتی ئەوەی ئەوان ئەیانویست پرۆسەی پەروەردەی بشێوێ، خێزان هەڵتەکێت، خەڵیکی نمونەو قودوەکان بێحورمەت بکرێن، وڵات بخەمە ژێر قەرزێکی گەورە. بەڵام من ڕەفزم کرد هەرچەند ئەزانم ئەوهەڵوێستەم بایی ژیانمە، بیست ڕۆژ دوای ئەوە تیرۆر کرا…

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.