کێ ئەڵێ خودا ژن نییە, چۆن ئەکوژرێ

0

کە شەڕ نەما

ڕادێۆکان دەنگە قێزەونەکانیان

دەرنایەت

چیتر پێڵاوی کوژراوەکانیش

نادز رێت

 

کوێوە ئەچیت..؟

پێدەچێت شەڕ پیربووبێت،

درەخت باڵا بکات ؟

شەقامەکان لەچەکدارەکان

کپ ببن ..؟

 

شتێ بڵێ

ئەو ڕۆژەی کۆترە باریکەیەک ئەکوژرێ

ژنێکیش ئەبێتە قوربانی

بەبا بڵێن شتێ بڵێ

بە شۆستەو شەقامی شار

بەکۆڵانی تەسکی دڵ ڕەق

بەخۆرەتاو

بە  منارەو میحرابی  پڕ

بە  بەردە نوێژی سەرکانی

بەهەنگاوی شپرزەی ڕێ

بەگۆی مەمکی دەم منداڵێکی شیر مەردە

بەخوانی چۆڵ

بە باڵای شەریعەت و دین

بە چەمی خوڕ

 

من مرۆڤم  … گەرچی ژنم

کەی دیوتانە باخچە بێ گوڵ

گوڵ بێ دڕک

 

ژن ئەستۆنگەی ژیانە

گەر ژن نەبێ … ژیان  چییە

چی سەوز ئەبێ

ژن هەمیشە ئاوێنەیە

ئێوە لەبەردەم باڵایدا

بستە باڵان ….  کێ ڕێ لەئاواز ئەگرێ

کە شنە دارستانی ڕاژەن

 

کێ ڕێ لە فلوتی قامیشەڵان ئەگرێ

باڵای بەرزی سورە چنار

کێ ڕێ لەڕێی سورەماسی و

شەپۆلی سەرەو ژور ئەگرێ

کێ  ئەتوانێ دار هەناری دڵی باخچە

زویر بکا

 

بەخوا بڵێن شتێ بڵێ

گەر ژن نەبێ ژیان چییە

من ئەزانم هەندێ زام هەیە نانوسرێ

من ئەزانم لەلای نەزان

داهێنان بۆ مردن هەیە

لە  پێش بڕکێی مەرگ شارەزان

 

ئەو دەستە واژەیە چییە

سەرپۆشی عار دای ئەپۆشێ

پڕ پڕن لە چاوی سور

ڕقی برین

 

بڵێی ئەوڕۆژەی ژنێ ئەکوژرێ

ئاسمان بدوێ

پەیام بەرێ بێتە قسە

بڵێ بڵێ  .. خودا پێی باش بێ

ژن بکوژرێ

کێ ئەڵێ خودا ژن نییە

چۆن ئەکوژرێ

                             ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

سلێمانی

 

سەلام سەعید

 

تێبینی: ئەم هۆنراوەیە بە بۆنەی کۆنفرانسی پێکهاتنی رێكخراوی سەربەخۆی ژنان نووسراوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.