مردنی پێنووسە ئازاکان… نووسینی: ڕێبوار حەمە شەریف
هەر کەباس لە پێنووس دەکرێت کەسایەتیەک دێتە بە دیدگامان و بیرمان دەچێت بۆلای خۆێنەوارێک و کۆمەڵێک لە بەهای سەنگین کە جڵەو ڕێڕەوی کۆمەڵگەی لە ئەستۆگرتبێت و خاوەن ئیرادەیەک و پێشەنگە لە بوارێکدا.
نووسەرێک یا دادوەرێک، شرۆڤەکارێک و یا مامۆستایەک، سیاسیەک و خاوەن هەڵوێستێک کە لە خەمێکی قوڵی مرۆڤ بووندابێت.
سەدەیەکی جەنجاڵ و کۆمەڵێ وەرزە ڕنینەوەی ئەقڵەکان لە ڕۆژگارێکدا بەڕێ دەکەین، کەسایەتیەتی تاک ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوهەڵدێر و تارکستانی… مل دەگرنە بەر، هەڵوێست نامۆترین وشەیە کە لەدارستانی چەرمەسەریەکانەوە دێتەوە.
ویژدان دەمەزەردەی شمشێرێکەو بەدەستی کۆمەڵێکەوە خەریکی ملپەڕێنە!؛ سەرتان سوڕنەمێنێت ملشکان و هەڵدێرەکان لە کۆمەڵێک چەتەی براکانی… دوێنبن و خوێنمژەکانی ئەمڕۆبن .
قازەکانی دوێنێ… کاتێک کە بە ژێر هەورە تەڕەکاندا دەفڕین شەرمیان لە تەڕبوونی باڵەکانیان دەکردەوە کەچی … لە ئەمڕۆدا ئەوەی شەرم بێت لە لایان ئەستیرکێکەو بۆتاوێکیش لانادەن لە چینەی هەوارێکدا.
لە ئەمڕۆدا هەموو شتێک پێچەوانەی کەوانێکە و نیشانەکان لەبەر لوتێکدا و بە دوو چاوزیدکردنەوەیەک قوڵترین برین لە جەستەدا بەجێدەهێڵێت.
بازرگانێک بە لێشاو ڕاستی دەنێژێت و نوکی هەزاران خەنجەری ژەهراوی لە کاسەیەکدا کۆدەکاتەوە!
عەوامێکی بەجیماوە کە دکتۆرێک دوای نەشتەرگەری دەگەڕێتەوە و کۆمەڵێک لە جگەر گۆشەکانی بە فیشەک لە بێژنگ دەدات .
شاعیرێک یا نووسەرێک زنجیرە درامایەکەو وشە خەڵتانی خوێن دەکات و لە بازاڕی دۆلارەکەدا دەیداتە دەست کۆمەڵێک چەکلو پەکلەوە تا گەمژەیی وەک پەتایەک بڵاوببێتەوە؛!
ورتە ورتی چا یخانەیک و کۆمەڵێک دەست بەتاڵ بە ناوی نووسینەوە قەڵەمێک لەبن گوێ دەگرن تەنها باسی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ناکەن.
مامۆستایەک جزدانەکەی لە بەردەم چەند مایکێکی تێژدا واڵا بکات و پارەی دەوایەکی پێنەبێت تا ئازاری جەستەی هێورکاتەوە ؛!
دکتۆرێک لە ژووری نۆژینگەدا ژنێک ڕووت دەکاتەوە تا پشکنینێکی بۆ ئەنجام بدا، بەڵام هەوەسی سێکس و ناوگەڵ سەری پێ هەڵەگرێت و پروسکە ئاسا دەگەڕێتەوە ماڵەوە تا لەوێ ژەهری کەلـلە و ناوگەڵی خاڵی بکاتەوە!؛ سیناریۆکەیمان بەبەرچاوی مناڵانەوە بەشانازییەوە دەگێڕێتەوە.
قۆڵ بڕێک بە ڕۆژی ڕوناک بە بەرچاوی خەڵکەوە لاکی گەنیوو و مادەی بەسەرچوو بەبەرچاوی یاساوە دەرخواردی گەدە برسییەکان دەدات ولێپرسینەوەیەکیش لە ئارادا نی یە .
شۆفێرێک کۆمەڵێک گەواد!! و هەندێ لەشفرۆشی!! داماو بە حسابی سیغەو مسیار بۆ ژوورە تاریکەکانی زینا دەگوزێتەوە.
نەخۆشخانەکان جمەیان دێ … وە کەسیش نەخۆش نییە!
کاوێژچییەکانی کوردستان کە بەناوی بافلۆف وفرۆیدەوە دەیانەوێت پێمان بڵێن ئازارەکانی جەستەمان سەرچاوەی دەرونی یە، نەک پێچەوانەکەی، لەکاتێکدا نازانێت کە سک هەڵگوشین و بێ دەرامەتی ڕەچەتەکەی چینایەتی یە .
حزبە لۆکاڵی یە بەکرێ گیراوەکان و چەند مێزەر بەسەرێکی کاڵفام و یەک دوو زوڕنا ژەن بۆ مەزەی ئێوارەیەیان باس لە هەڵهاتن و ون بوونی مانگ دەکەن و ئاخۆ بیکەن بە جەژن یا نایکەین بە جەژن!
وەک ئەوەیە کە لە قولەی قافا گیرمان خواردبێت ئەمانەش وخەریکبن وانەی نیوتن وئەنیشتاینمان بۆبڵێنەوە
ئەمە سەردەمی چ داماوییەکە (ئایفۆنی نۆزدەو بیستی) کەچی هەواڵی مانگ نازانێت
چی بنووسین ئێوە… بڵێن: هۆ پێنووسە مردووەکان؟