ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ تێپەڕی بەسەر کارەساتی جینۆسایدی ئەنفال…. دڵدار لوقمان 

0

ئەمە تەنیا بەروارێکی مێژوویی نییە، برینێکی قوڵ و چاکنەبووەوەیە لە دڵی هەزاران خێزانی کورد. تەواوی گوندەکان ڕووخێنران. دەیان هەزار پیاو، ژن و منداڵی بێگوناهـ ونبوون و بە شێوەیەکی دڵڕەقانە کوژران. ئەوەی لە دەستیان دا، هەرگیز ناتوانرێت بۆیان قەرەبوو بکرێتەوە.  

ساڵ دوای ساڵ، ئەوانەی ڕزگاریانبووە، ئەوانەی کە ئەم تراومایەیان لە ناخ و دڵ و دەروونیان هەڵگرتووە، لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی کەسوکاریان، هەموو ڕۆژێک بە قورسی یادەوەرییەکانیان لە خەو هەڵدەستن. بە تەنیا ماونەتەوە بێ هیچ قەرەبوویەکی واتادار، بێ هیچ نرخ دانانێک بۆ ئەوەی لە دەستیان دا.

خێزانی قوربانییەکانی ئەنفال شایەنی زیاترن لە وتارە بێکەڵکەکان و بەڵێنە بەتاڵەکان. شایەنی ڕێز و ڕاستی و کردارن. مخابن دەسەڵاتی بێباک هەرگیز لە ئاستی پێویستییەکانیان نەبووە. وەک ئەوە وایە ئازارەکانیان کرابێتە پەڕێکی تر لە کتێبی مێژوو، لەبیرکراو و ڕێز لێنەگیراو.  

پشتگوێخستنیان خیانەتێکی دیکەیە بۆیان.  

بێدەنگی و بەشداربوونە لەم تاوانە.

وە هەروەها ئەو کەسانەی بەشداربوون لەم تاوانە گەورەی دژی بە گەلی کورد کراوە تەنها بەعسی و کرێگرتە عەرەبەکان نەبوون، بەڵکو کۆمەڵێک کوردی بەعسی و بەکرێگیراویش بەشداریان کردووە .

زۆر بەداخەوەم کەوا تاوەکو ئێستا هیچ کام لەو جاش! بەکرێگیراوانە بە سزای گەل نەگەیەندراون 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.