گەرچی من بە تەنهام .. بەڵام مێژوی پڕ گڕکانم

0

ئەوەتەی هەم من هەرخۆمم

نەئەتوانم بارێك زیاتر

لەسەرشانم بەڕێ بکەم

نەهەنگاوێ .. سەرسمێکم پێ نەداتو

لەبەردەم کارەساتێکدا،

شکست نەخۆم

من هەرخۆمم

نەورۆزنامەی ساڵانێکی دورو درێژم

لەسەرشانم هەڵگرتوە .

سەدکارەسات سەدان نوچی

بەردەم ترۆپکی تێکەوتوە ،

من سنگم پڕە  لە تەڕە پرسیار

چاوم نوقمی کارەساتە

دەنگم سەڵای نێو ئاپورای خوێن ڕشتنی

نێو جەنگەکانی قاجارە

من لە بونمەوە هەرخۆمم

بەهێمنی ئەڕژێمە نێو دەریاچەی مێژومەوە

من هەرگیز ناتوانم کەسی تربم

لەبەر ئەوەی جەستەم پڕ لەزامی کۆنە

بابایەکم لەبەر ئاوێنەی مێژومدا

نازانم مردوم یان ماوم

لەبێدەنگیم نەك ساڵەکانی تەمەنم

پرچی سپیم

لەگەڵ نوشوستیو کارەساتدا سپی ئەکەم

گەرچی من بەتەنهام

بەڵام مێژوی پڕ  گڕکانم

 هۆنراوەی: سەلام سەعید

Leave A Reply

Your email address will not be published.