بێخانەو لانەیی لە بەریتانیادا لە باڵاترین ئاستیدایە ئامادەکردنی: سالار حمەسەعید

0

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانی، لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆرتر لە هەرکاتێکی تر لە ئینگلتەرەدا بێ خانەولانەن و لەدەرەوە دەخەون و لەژێر سەقفی ماڵێکدا ناخەون. لەپاییزی ڕابردوودا نزیکەی ٤٧٥١ بێخانەولانە هەموو شەوێک لەسەرجادەکان خەوتوون، لەسەدا ١٥ لە ٢٠١٦ دا بەرزبۆتەوە. بەرزترین ڕێژەی بێخانەولانەیی لەو کاتەوە کە تۆماری ڕێژەی بێخانەولانەیی هەیە و لەبەردەستدایە لە سالی ٢٠١٠ەوەیە. ژمارەکان رۆکیت ئاسا لەسەدا ٧٣ بەرزبۆتەوە لەسالی ٢٠١٤ەوە. کە ژمارەی بێخانەولانەکان ٢٧٤٤ بوو.

سەرۆکی دەزگای بێخانەولانەکانی (شێڵتەر) دەڵێ: ئەم ئامارانە پەردە هەڵدەماڵێ لەسەر ئەو ئازارو دژواریەی کە قەیرانی خانووبەرە دروستی کردوە. ئێمە وەک کۆمەڵگا فەشەلمان هێناوە کە خەڵکانێکی ئاوا زۆر ناچاربکرێن کە لە دەرەوە بخەون. سەرۆکی دەزگای (کرایسس/ قەیران) دەڵێ کە ئەم ئامارانە لە ساڵی رابردوودا لە لەندەن ١١٣٧ کەس وەک بێخانەولانە ناونووس کراون.

لە باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرە بەڕێژەی لەسەدا ٣٩ زیادی کردوە لە ٣١٣ ەوە بۆ ٤٣٤ لەکاتێکدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرە دا لە ٤٥ حالەتەکە بەرزبۆتەوە بۆ ٥١. وە لە ناوچەی یۆرکشە و هەمبەر لە ١٧٢ەوە بۆ ٢٠٧ زیادی کردوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەریتانیادا لە ٢٨٩ەوە بووە بە ٢٩٥ وە لەباشووری رۆژهەڵات دا لە ٩٥٦ ەوە بوە بە ١١١٩ وە لە باشووری رۆژئاوا لە ٥٣٦ ەوەزیادی کردوە بۆ ٥٨٠. لەکۆی ئەو بێخانەولانانە ٦٥٣ ژن پێکی دەهێنێ و٧٣٠ کەسیش خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا و غەیرە بەریتانین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.