مەراقی هەمیشەی تەمەنم
بڕیارم دا
هەمو هەنگاوەکان
لەدوی تۆ بسڕمەوە
مەراقی هەمیشەی تەمەنم
خۆر ئاوا بوو
چەند ئەستێرەیەك چاویان داگرت
باخچەکە هێور بوەوە
ڕێبوارەکان … کەمتر
لەسەر کورسی ژوانەکە ؟
مشتێ گۆرانیم جێ هێشت
ئەگەر هاتی ..!
کەناری نێو قەفەزەکە
ملول ئەیچیرکان
سەد ئاوازی تێکەڵ کردبوو
وەك هەنگاوە غەریبەکانی تۆ
نەی ئەزانی چۆن بچریکێنێ
ئەو زەنگی تێلەکەی
گۆرانی غەریب مەڕۆیە
کەی دێیتەوە
شار لەچاوە ڕوانیتدا
لەمەزاری گۆڕ غەریبك ئەچێ
سەلام سەعید